"دوو ئافره‌ت به ناوی سه‌رژمێرییه‌وه، ده‌چنه ماڵێك و 6 ملیۆن دینار ده‌دزن"
وێستگه‌نیوز-
وته‌بێژی پۆلیسی كه‌ركوك رایگه‌یاند كه دوو ئافره‌ت به ناوی سه‌رژمێریی دانیشتوانه‌وه، ده‌چنه ماڵێك و بڕی 6 ملیۆن دینار ده‌دزن.
عامر نوری وته‌بێژی پۆلیسی كه‌ركوك له لێدوانێكدا به وێستگه‌نیوزی وت كه "ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، دوو ئافره‌ت به ناوی كارمه‌ندی سه‌رژمێرییه‌وه، چوونه‌ته ماڵێك و بڕی 6 ملیۆن دیناریان دزیوه".
وته‌بێژی پۆلیسی كه‌ركوك ده‌ڵێت: "رووداوی دزیكردنه‌كه له گه‌ڕه‌كی نه‌سر بووه و دوو ئافره‌ته‌كه له رێگه‌ی (سپراوه) ژنی ماڵه‌كه‌یان بێ هۆش كردووه".
عامر نوری راشیگه‌یاند كه "تاوه‌كو ئێستا تۆمه‌تباره‌كان ده‌ستگیرنه‌كراون و تیمه‌كانی پۆلیس له لێكۆڵینه‌وه به‌رده‌وامن".
PM:08:56:25/11/2024
ئه‌م بابه‌ته 848
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت