سەرجەم کۆمپانیاکانی گەشتی حەج و عومرە ئاگاداردەکرێنەوە


وێستگەنیوز-

هۆشداری بە سەرجەم ئەو كۆمپانیایانە دەدرێت كە گەشتی حەج و عومرە دەكەن بەهیچ شێوەیەك نابێت گەشتی شارەكانی تائیف و تەبووك و جەددە بكەن.


ئەمڕۆ دووشەممە 25ی تشرینی دووەمی 2024، به‌رێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی حه‌ج و عومرەی هه‌رێمی كوردستان رایگەیاند، "له‌پێناو پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و به‌ها پیرۆزه‌كانی ئایینی پیرۆزی ئیسلام و به‌لارێدا نه‌بردنی پرۆسه‌ی عومره‌ و پاراستنی شكۆی ئه‌و گه‌شته‌ ئیمانییه،‌ هۆشداری توند ده‌دەینە‌ هه‌موو ئه‌و كۆمپانیانه‌ی كه‌ مۆڵه‌تی فه‌رمییان له‌ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه‌ی كوردستان وه‌رگرتووه‌ نابێت به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك گه‌شتی شاره‌كانی (تائیف و ته‌بووك و ناوچه‌كانی دیكه‌ و سه‌ر كه‌ناراوه‌كانی جه‌دده‌) به‌ عومره‌كاران بكه‌ن".

ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەم كۆمپانیایانە بەهیچ شێوەیەك نابێت وه‌كو ریكلام بانگه‌شه‌ی گەشتكردن بۆ ئەم ناوچانە بكه‌ن، چونكه‌ ده‌چێته‌ ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و گه‌شته‌ ئیمانییه‌ی كه‌ عومره‌كاران ده‌یانه‌وێت زیاتر له‌ شوێنه‌ پیرۆزكان بمێننه‌وه"‌.

به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومره‌ی دووبارە‌ سه‌رجه‌م كۆمپانیاكانی حه‌ج و عومرە ئاگادار كردەوە‌ كه‌ خۆیان له‌و كاره‌ به‌ دوور بگرن و هه‌ر كۆمپانیایه‌ك به‌و نیازه‌وه‌ كار بكات، تووشی لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی و كارگێری ده‌بێته‌وه‌.


PM:06:44:25/11/2024


ئه‌م بابه‌ته 3624 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت