پشکی بوودجەی هەرێمی کوردستان زیاد دەکرێت
وێستگەنیوز_
بەپێی ئەنجامی سەرژمێری پشکی بوودجەی هەرێمی کوردستان بۆ لە 14% زیاد دەکرێت.
بەپێی ئەنجامی بەرایی سەرژمێری گشتیی دانیشتوانی عێراق، 45 ملیۆن و 407 هەزار و 895 کەسن، لەو ژمارەیە 6 ملیۆن و 370 هەزار و 668 کەسیان دانیشتووی هەرێمی کوردستانن.
بەپێی ئەنجامەکان، دانیشتوانی هەرێمی کوردستان 14.02%ـی دانیشتوانی عێراق پێکدەهێنن.
بەپێی یاسا ئەنجامی سەرژمێری دانیشتوان دەکرێتە بنەمای دیاریکردنی پشکی هەرێم و پارێزگاکان و بەپێی ژمارەی دانیشتوان بوودجەیان بۆ تەرخان دەکرێت.
بەدواداچونەکانی وێستگەنیوز پشتراستییان کردووەتەوە، ئەگەر ئەنجامی سەرژمێری لە یاسای بوودجەی ساڵی 2026ـی عێراق بکرێتە بنەما پشکی هەرێمی کوردستان بە زیاتر لە 14% دیاری دەکرێت.
پەرلەمانی عێراق بودجەی ساڵەکانی 2023- 2024 و 2025 پەسەندکردووە، لە یاسای بودجەی ئەو سێ ساڵەدا پشکی هەرێمی کوردستان بە 12.67 % دیاریکراوە.
PM:01:41:25/11/2024
ئهم بابهته 2108
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت