شەپۆلێکی بەهێزی سەرما عێراق دەگرێتەوە کە لە 14 ساڵی ڕابردوودا وێنەی نەبووە
وێستگەنیوز_
کەشناسی عێراق رایدەگەیەنێت، شەپۆلێکی بەهێزی سەرما عێراق دەگرێتەوە کە لە 14ساڵی ڕابردوودا وێنەی نەبووە و پلەکانی گەرما دادەبەزن.
عامر جابری، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی دەستەی کەشناسی عێراقی ڕایگەیاند، "چاوەڕوان دەکرێت لەمڕۆوە شەپۆلێکی سەرما ڕوو لە عێراق بکات، کە لە ماوەی 14 ساڵی ڕابردوودا وێنەی نەبووە."
ئاماژەی بەوەشکردووە: "شەپۆلە سەرماکەی عێڕاق لەمڕۆوە دەست پێ دەکات و زۆر بەهێز دەبێت، بە چڕی ڕۆژئاوای ئەنبار تا موسڵ دەگرێتەوە، هەروەها بای بەهێزیشی لەگەڵدا دەبێت، لەگەڵ خۆڵبارینێکی کەم."
هەروەها دەڵێت: ڕۆژی سێشەممە شەپۆلەکە بەرەو باکووری عێراق و هەرێمی کوردستان هەڵدەکشێت، پلەکانی گەرماش چوار پلە دادەبەزن.
لای خۆشیەوە کەشناسیی هەرێمی کوردستان ئاشکرای کردووە، "کاریگەریی شەپۆڵێکی باران لەگەڵ بارستە هەوایەکی ساردی جەمسەری ڕوو لە ناوچەکانی هەرێـمی کوردستان دەکات و ئەمڕۆ دووشەممە کاریگەری شەپۆلی بارانەکە زیاد دەبێت و پێشبینیش دەکرێت لە ناوچە شاخاوییەکان بەفر ببارێت."
هاوکات، هەفتەی رابردوو شارەزایەکی کەشناسی وتی: پێشبینی دەکرێت لەم شەپۆلە سەرمایەدا، پلەی گەرما لە هەندێک ناوچە شاخاوییەکان، بۆ 20 پلەی ژێر سفر داببەزێت.
AM:09:21:25/11/2024
ئهم بابهته 4040
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت