رێگای سه‌ره‌كی سلێمانی- ده‌ربه‌ندیخان كرایه‌وه
وێستگه‌نیوز-
هاتووچۆی ده‌ربه‌ندیخان رایگه‌یاند كه رێگای سه‌ره‌كی سلێمانی- ده‌ربه‌ندیخان كرایه‌وه، ده‌شڵێت: "مه‌فره‌زه‌كانمان له‌هه‌وڵی به‌ڕێ كردنی ئه‌و لۆد‌و قهرهباڵغیهن كه به‌هۆی داخستنی رێگاكهوه دروست بووبوو".
به‌ڕێوه‌به‌رێتی هاتووچۆی ده‌ربه‌ندیخان له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "دوای زیاتر له چوار كاتژمێر‌و به ئاماده‌بوونی ده‌یان كارمه‌ندی ماندوونه‌ناسی به‌شه‌كه‌مان تونرا رێگای سه‌ره‌كی ده‌ربه‌ندیخان - زه‌ڕایه‌ن بكرێته‌وه و هاوڵاتیه‌كی زۆر كه له ڕێگاكه‌دا گیریان خواردبوو ڕێگایان بۆ بكرێته‌وه".
هاتووچۆی ده‌ربه‌ندیخان ده‌ڵێت: "له ئێستاشدا مه‌فره‌زه‌كانمان له‌هه‌وڵی به‌ڕێكردنی ئه‌و لۆد و قهرهباڵغیهن و تا كۆتایی و تا دڵنیابونه‌وه له‌وه‌ی سه‌رجه‌م هاوڵاتیان و شۆفێرانی ئازیز به‌ڕێكه‌وتوون له‌وێ ده‌مێنینه‌وه".
هۆشداریشی داوه له‌وه‌ی كه "هێشتا له ئه‌گه‌ری باران بارینی زیاتر ده‌شێ دووباره ڕێگاكه گرفتی تێدا دروست بێت".
هاتووچۆی ده‌ربه‌ندیخان راشیگه‌یاند كه "مه‌فره‌زه‌كانمان له‌وێن و له‌وێ ده‌مێننه‌وه تا دڵنیابوونی ته‌واو له سه‌لامه‌تی ڕێگاكه".
پێشتر به‌ڕێوه‌به‌رێتی هاتووچۆی ده‌ربه‌ندیخان راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و تیایدا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه "له سه‌ر رێگای ده‌ربه‌ندیخان زه‌ڕایه‌ن له نزیك گوندی بیركێ به‌هۆی رژانی سوته‌مه‌نی رێگاكه داخراوه".
لای خۆیه‌وه سلێمان سه‌عید قائیمقامی ده‌ربه‌ندیخان راگه‌یاند كه "له نزیك گوندی بیركێ نه‌وتی ره‌ش رژاوه، مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانی هاوڵاتیان هه‌یه".
قائیمقامی ده‌ربه‌ندیخان هۆشداری دا به هاوڵاتیان كه ئه‌مشه‌و رێگای ده‌ربه‌ندیخان- سلێمانی به‌كارنه‌هێنن چونكه مه‌ترسیه بۆ سه‌ر ژیانیان.
AM:12:33:25/11/2024
ئه‌م بابه‌ته 284
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت