وه‌هاب هه‌ڵه‌بجه‌یی: به‌ڵێنماندا ستۆپ به تاكڕه‌ویی بكه‌ین و جێبه‌جێی ده‌كه‌ین
وێستگه‌نیوز-
وه‌هاب هه‌ڵه‌بجه‌یی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگه‌یاند كه "هیچ كابینه‌یه‌ك هێنده‌ی كابینه‌ی نۆیه‌م غه‌در و جیاكاری به‌رامبه‌ر هه‌ڵه‌بجه نه‌كردووه"، ده‌شڵێت: "به‌ڵێنماندا كه ستۆپ به تاكڕه‌ویی بكه‌ین و جێبه‌جێی ده‌كه‌ین".
وه‌هاب هه‌ڵه‌بجه‌یی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و بەڕێوبەری گشتیی دژەتیرۆری کوردستان له‌په‌یامێكدا به‌ناوی "پاش زیاتر له سه‌ده‌و نیوێك؟، نووسیویه‌تی: "له 155ـهه‌مین ساڵیادی به قه‌زابوونی هه‌ڵه‌بجه‌دا ئه‌وه‌ی گرنگه بوترێت ئه‌وه‌یه كه هه‌ڵه‌بجه‌ی هێما و سمبولی قوربانیدانی گه‌لی كورد، هه‌ڵه‌بجه‌ی ئاشتی و پێكه‌وه‌ژیان نه‌توانراوه هێنده‌ی مێژووه‌كه‌ی و به قورسایی قوربانییه‌كانی له‌لایه‌ن كابینه یه‌ك له دوا یه‌كه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه خزمه‌ت بكرێت كه كۆتا دانه‌یان كابینه‌ی نۆیه‌می شكستخواردووه".
وه‌هاب هه‌ڵه‌بجه‌یی ده‌ڵێت: "شارێك كه گه‌وره‌ترین تاوانی كۆمه‌ڵكوژی به‌رامبه‌ر ئه‌نجامدراوه، شارێك كه زۆرترین ڕۆڵه‌ی گیانفیدای پێشكه‌ش به كوردستان كردووه، شایه‌نی ئه‌وه نییه كه وه‌ك ناونیشانێكی بێ ناوه‌ڕۆك مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ به پارێزگا بوونیدا بكرێت، هیچ كابینه‌یه‌ك هێنده‌ی كابینه‌ی نۆیه‌م غه‌در و جیاكاری به‌رامبه‌ر هه‌ڵه‌بجه نه‌كردووه".
ده‌شڵێت: "سه‌رۆكی ئه‌م كابینه شكستخواردووه دوو جار هه‌ڵه‌بجه‌ی كرده وێستگه‌یه‌ك بۆ وتاری سیاسی و دروشمی بریقه‌دار، به‌ڵام نه‌یتوانی هێنده‌ی ئیداره‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆی زۆنی زه‌رد (ئه‌م كابینه‌یه ڕۆڵی هه‌بووه له زیاتر دابه‌شكردن و جیاكاری نێوان ناوچه‌كان) بودجه‌ی بۆ خه‌رج بكات و خزمه‌تگوزاری بگه‌یه‌نێت بۆی كه ئه‌مه ئیشی حكومه‌ته نه‌ك حزب".
ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه "هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌كان خه‌ڵكانێكی زیندوون، داوای خزمه‌تگوزاری بنه‌ڕه‌تی، ژێرخانی پته‌و، هه‌لی كار و ده‌رفه‌تی گه‌شه‌سه‌ندن و خزمه‌تگوزاریی ڕاسته‌قینه ده‌كه‌ن، ئایا ئه‌مه به زۆر ده‌زانرێت بۆ هه‌ڵه‌بجه؟".
ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی یه‌كێتی راشیگه‌یاندووه كه "ئێمه به‌ڵێنماندا كه ستۆپ به تاكڕه‌ویی بكه‌ین و به‌ڵێنماندا كه به‌رنامه‌ی كاری ئێمه له كابینه‌ی داهاتووی هه‌رێمدا بریتی ده‌بێت له گه‌ڕاندنه‌وه‌ی هاوسه‌نگی و خزمه‌تكردن به ته‌واوی ناوچه‌كانی كوردستان له سه‌روو هه‌مووشیانه‌وه هه‌ڵه‌بجه، دڵنیایی به خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه‌ی ئازیز و ته‌واوی ده‌نگده‌رانی یه‌كێتی نیشتیمانیی كوردستان ده‌ده‌ین، بۆ ساتێكیش سازش له‌سه‌ر داوكاریی و به‌ڵێنه‌كانمان ناكه‌ین و ئه‌وه‌ی وتمان جێبه‌جێی ده‌كه‌ین".
PM:11:51:24/11/2024
ئه‌م بابه‌ته 900
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت