رێگای سلێمانی - ده‌ربه‌ندیخان داخرا


وێستگه‌نیوز-
به‌ڕێوه‌به‌رێتی هاتووچۆی ده‌ربه‌ندیخان رایگه‌یاند كه‌ له‌ سه‌ر ڕێگای ده‌ربه‌ندیخان زه‌ڕایه‌ن سوته‌مه‌نی‌ رژاوه‌ و به‌وهۆیه‌وه‌ رێگای سه‌ره‌كی  سلێمانی - ده‌ربه‌ندیخان داخرا.


كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رێتی هاتووچۆی ده‌ربه‌ندیخان راگه‌یه‌ندراوێكی‌ بڵاوكرده‌وه‌ و تیایدا ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌داوه‌ كه‌ "له‌ سه‌ر ڕێگای ده‌ربه‌ندیخان زه‌ڕایه‌ن له‌ نزیك گوندی بیركێ به‌هۆی رژانی سوته‌مه‌نی ڕێگاكه‌ له‌ ئێستادا داخراوه‌".

پێشتریش سلێمان سه‌عید قائیمقامی ده‌ربه‌ندیخان راگه‌یاند كه‌ "له‌ نزیك گوندی چناره‌ نه‌وتی ره‌ش رژاوه‌ و ئۆتۆمبێلێكیش وه‌رگه‌ڕاوه‌ و زیانی مادی هه‌بووه‌".

وتیشی: له‌ نزیك گوندی بیركێ نه‌وتی ره‌ش رژاوه‌، مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانی هاوڵاتیان هه‌یه‌".

قائیمقامی ده‌ربه‌ندیخان هۆشداری ده‌دات به‌ هاوڵاتیان كه‌ ئه‌مشه‌و رێگای ده‌ربه‌ندیخان- سلێمانی به‌كارنه‌هێنن چونكه‌ مه‌ترسیه‌ بۆ سه‌ر ژیانیان.


PM:10:02:24/11/2024


ئه‌م بابه‌ته 5288 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت