لێدوانێك له وته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستانه‌وه
وێستگه‌نیوز-
وته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه له داهاتوویه‌كی نزیكدا سه‌رۆكی هه‌رێم فه‌رمان بۆ به‌ڕێوه‌چوونی دانیشتنی یه‌كه‌می خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان، ده‌رده‌كات.
دڵشاد شه‌هاب وته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان له لێدوانێكدا بۆ ماڵپه‌ڕی سه‌رۆكایه‌تی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 2024/11/24، كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان به نووسراوی فه‌رمی، سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستانی له په‌سه‌ندكردنی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان، ئاگاداركرده‌وه.
دڵشاد شه‌هاب ده‌ڵێت: "به‌پێی یاسای سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان، له داهاتوویه‌كی نزیكدا سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان فه‌رمان بۆ به‌ڕێوه‌چوونی دانیشتنی یه‌كه‌می خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان، ده‌رده‌كات".
ئەمڕۆ یەکشەممە، 24ی تشرينی دووەەمی 2024، نەبەرد عومەر، بەرپرسی دەستەی
هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان لە کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق
رایگەیاند، ئەنجوومەنی کۆمیسیارانی سەر بە کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق
ئەنجامی خولی شەشەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی پەسەند کرد.
ئاماژەی بەوەشکرد، هەر ئەمڕۆ یەکشەممە، ئەنجوومەنی کۆمیسیاران
نووسراوی پەسەندکردنی ئەنجامی هەڵبژاردن، بە شێوەیەکی فەرمی ئاراستەی
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەکات.
ئەمە لە کاتێدایە، 18ی ئەم مانگە دەستەی دادوەری لە کۆمسیۆنی باڵای
سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق سەرجەم تانەکانی پەیوەست بە هەڵبژاردنی
پەرلەمانی کوردستان یەکلایی کردەوە کە ژمارەیان 44 تانە بوو.
ڕۆژی پێنجشەممە، 31ـی 10ـی 2024، دەرگای تانەدان لە ئەنجامی
هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کرایەوە و 41 تانە لەلایەن حزبە
سیاسییەکانەوە تۆمار کران کە 25ـیان لە سلێمانی، 12یان لە هەولێر، سێ
دانەیان لە دهۆک و تانەیەکیش لە هەڵەبجە بووە.
PM:09:36:24/11/2024
ئه‌م بابه‌ته 392
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت