دوو برینداری رووداوه‌كه‌ی رێگای كه‌لار گیانیان له‌ده‌ست دا
وێستگه‌نیوز-
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی گه‌رمیان رایگه‌یاند كه دوای ئه‌وه‌ی به‌هۆی رووداوێكی هاتووچۆی جۆری پێكدادان له‌سه‌ر ڕێگای كه‌لار- خانه‌قین كه‌سێك گیانی له‌ده‌ست دا و سێ كه‌سیش برینداربوون، دوو له برینداره‌كان له‌نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی شه‌هید هه‌ژار به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یانه‌وه گیانیان له‌ده‌ست دا و به‌وه‌ش ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی گیانیان له‌ده‌ستدا به‌رزبوه‌وه بۆ سێ كه‌س.
ڕووداوه‌كه پاش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ (یه‌كشه‌ممه) له‌سه‌ر ڕێگای كه‌لار خانه‌قین له‌نێوان هه‌ردوو گوندی شێره‌وه‌ن و تۆپ عه‌سكه‌ر ڕوویدا، دوو ئۆتۆمبێلی جۆری نیسان سێنترا و شۆفرلێت ئۆپترا پێكیاندادا كه ئۆتۆمبێلی جۆری سێنترا به‌ئاراسته‌ی كه‌لار هاتووه و ئۆپتراكه به‌ئاراسته‌ی خانه‌قین ڕۆیشتووه.
ئه‌و كه‌سانه‌ی گیانیان له‌ده‌ستداوه دوو سه‌رنشینی سێنتراكه بوون له‌دایك بووی 1951 و 1979ه، له‌گه‌ڵ شۆفێری ئۆپتراكه له‌دایكبووی 2002ه، لێكۆڵینه‌وه له ڕووداوه‌كه له‌لایه‌ن تیمی هاتووچۆوه به‌رده‌وامه به‌مه‌به‌ستی زانینی هۆكارو چۆنیه‌تی ڕووداوه‌كه.
PM:07:37:24/11/2024
ئه‌م بابه‌ته 588
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت