دەستەی ئاماری عیراق: لە ئەمڕۆوە قۆناغی سێیەمی سەرژمێری دەستپێدەكات
وێستگەنیوز_
دەستەی ئاماری عیراق رایگەیاند، لە ئەمڕۆوە قۆناغی سێیەمی سەرژمێری دەستپێدەكات و تا 10ـی 12ـی 2024 بەردەوام دەبێت.
د. زیا عەواد، سەرۆكی دەستەی ئامار و سیستیمی زانیاری جوگرافی عیراق لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، تیمی مەیدانی سەرژمێری دەست بە قۆناغی سێیەمی سەرژمێری دەكەن و ئەوانەشی لە رۆژانی رابردوو لە قۆناغی دووەمدا تۆمارنەكراون ناویان تۆماردەكرێت.
دەشڵێت، بژمێرەكان زانیاری لە بارەی شێوازی ژیانی هاووڵاتیان كۆدەكەنەوە لە بوارەكانی تەندروستی و پەروەردە و خزمەتگوزاری ئەوەش بە ئامانجی گەشەپێدان و باشتركردنی ژیانی هاووڵاتیان و ئەنجامدانی پرۆژەی پێویستە.
PM:05:27:24/11/2024
ئهم بابهته 348
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت