لە رووداوێكی هاتوچۆدا لەسەر رێگای كەلار – خانەقین كەسێك گیانی لەدەستدا
وێستگەنیوز_
بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی گەرمیان رایگەیاند، لە رووداوێكی هاتووچۆدا لەسەر رێگای كەلار – خانەقین كەسێك گیانی لەدەستدا و سێ كەسی دیكەش برینداربوون.
لە راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی گەرمیاندا هاتووە، بەهۆی پێكدادانی دوو ئۆتۆمبێل، كەسێك گیانیلەدەستدا و سێ كەسی دیكە برینداربوون.
ئاماژە بەوەشكراوە، رووداوەكە لەسەر رێگای كەلار – خانەقین لە نێوان هەردوو گوندی شێرەوەن و تۆپ عەسكەربووە كە بەهۆی پێكدادانی دوو ئۆتۆمبێلی جۆری نیسان سێنترا و شۆفرلێت ئۆپترا بووە و چوار كەس برینداربوون سێ كەسیان لە ئۆتۆمبێلی سێنتراكەدا بوون كە بە ئاراستەی كەلار هاتوون و بەهۆی سەختی برینەكەیەوە یەكێك لەسەرنشینەكان گیانیلەدەستدا.
هاوکات، بریندارەكان گەیەندراونەتە نەخۆشخانەی فریاكەوتنی شەهید هەژار لە كەلار و لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە لەلایەن تیمەكانی هاتووچۆوە دەستیپێكردووەتەوە.
PM:05:13:24/11/2024
ئهم بابهته 304
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت