مەسرور بارزانی و ئەحمەد داودئۆغڵو کۆبوونەوە
وێستگەنیوز_
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ئەحمەد داودئۆغڵو، سەرۆک وەزیرانی پێشووتری تورکیا کۆبوونەوە و تێیدا جەختیان لە بەهێزترکردنی پەیوەندییەکانی تورکیا لەگەڵ هەرێمی کوردستان لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا کردەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە 24ـی تشرینی دووەمی 2024، مەسرور بارزانی پێشوازیی لە ئەحمەد داودئۆغڵو کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا، "ئەرمان تۆپچوو، کونسوڵی گشتیی تورکیا ئامادەی بوو، پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی تورکیا و هەرێمی کوردستان و دوایین دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە تاوتوێ کرا."
سەرۆکی پارتی ئاییندە، ئاماژەی بە پێگەی "گرنگی هەرێمی کوردستان کرد و جەختی لە بەهێزترکردنی پەیوەندییەکانی تورکیا لەگەڵ هەرێمی کوردستان کردەوە."
ئاماژە بەوەشکراوە، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، خواستی هەرێمی کوردستانی بۆ بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ تورکیا لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا دووپات کردەوە.
PM:04:52:24/11/2024
ئهم بابهته 160
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت