هاتووچۆی هەولێر چەند بڕیارێکی نوێی دەرکرد


وێستگەنیوز_

هاتوچۆی هەولێر سەبارەت بە ڕێکخستنی شەقام و کەم کردنەوەی جەنجاڵی و ڕووداوی هاتووچۆ لە شەقامەکان چەند بڕیارێکی نوێی دەرکرد.

ئەمڕۆ یەکشەممە، 24ـی 11ـی 2024، بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە کە تێیدا هاتووە، "لەپێناو ڕێکخستنی شەقام و کەم کردنەوەی جەنجاڵی و ڕووداوی هاتووچۆ لە شەقامەکان و نەهێشتنی حاڵەتی بەکارهێنانی ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتا، ئەم بڕیارانەی دا:-

1- قەدەغە بوونی هاتووچۆی پایسکیل و مۆتۆرسیکل بەهەردوو جۆری دووتایە و سێ تایە لەسەر شەقامی خێرای 120م و 150م.

2- قەدەغەبوونی هاتووچۆکردنی ئۆتۆمبێلی قورس کەلەبواری بیناسازی و کشتوکاڵی بەکار دەهێنرێن کەخێرایەکانیان لە 80کم لە کاتژمێرێک کەمترە، لەسەر هەردوو شەقامی 120م و 150م خێرا، بەڵکو دەبێت لەسەر فلات بگوازرێنەوە.

3-قەدەغەبوونی بەکارهێنانی ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتا لەسەرجەم شەقامەکانی شاری هەولێر.

هاتوچۆی هەولێر  ئاماژەی بەوەش دا، هەرشوفێرێک سەرپێچی ئەم بڕیارە بکات ڕێکاری یاسایی بەرامبەر دەگیرێتەبەر و ئۆتۆمبێل یان ماتۆڕسکیلەکی دەستی بەسەر دادەگیرێت.


PM:03:02:24/11/2024


ئه‌م بابه‌ته 840 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت