وێستگەنیوز لەبارەی بڕیاری دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان زانیاریی دەخاتەڕوو


وێستگەنیوز- سازگار ئەحمەد

نوێنەری خاوەن ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان رایدەگەیەنێت، بڕیاری دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان تاوەکو ئێستا فەرمی نییە.


ئەمڕۆ یەکشەممە 24ی تشرینی دووەمی 2024، سوارە عومەر، نوێنەری خاوەن ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان بە وێستگەنیوزی راگەیاند، "وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان لە بەیاننامەیەکدا دەڵێت، ئێمە بڕیاری وامان دەرنەکردووە، هەروەها هاتووچۆی سلێمانی بە هەمان شێوە دەڵێت هیچ نووسراوێکمان بەدەست نە گەیشتووە لەبارەی دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان".

ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەوەی هەیە دەنگۆیەکە کە لە بازگەکان بە خەڵک دەوترێت لە سەری ساڵی نوێوە دەست بەسەر ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکاندا دەگیرێت".

نوێنەری خاوەن ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان روونی کردەوە، "هەر ئۆتۆمبێلێکی بێ سەرەتا هەر سەرپێچییەکی وەک نەبەستنی ژمارە و جام رەشکردن یان سەرپێچی دیکەی هەبێت لێپێچینەوەی لەگەڵ دەکرێت و بڕی یەک ملیۆن دینار سزادەدەرێت".

بەپێی ئەو زانیارییانەی وێستگەنیوز لە سەرچاوەیەکی تایبەت لە ئاسایشی سلێمانی وەریگرتووە، نووسراوی فەرمی کراوە بۆ دەستبەسەردا گرتنی ئەو ئۆتۆمبێلانە بڕیارەکەش لەدوای ساڵی نوێوە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.













AM:11:18:24/11/2024


ئه‌م بابه‌ته 468 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت