پاسپۆرتی هەولێر هاوڵاتییان ئاگادار دەکاتەوە


وێستگەنیوز-

بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی پارێزگای هەولێر هاوڵاتییان لە کاراکردنەوەی نۆرەگرتن و چۆنێتی ڕاییکردنی مامەڵەی دەرکردنی پاسپۆرت و نوێکردنەوەی ئاگاداردەکاتەوە.


ئەمڕۆ یەکشەممە 24ی تشرینی دووەمی 2024، بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی هەولێر رایگەیاند، "سیستەمی ئەپڵیکەیشنی نۆرەگرتنی ئەلیکترۆنی کارایە و هاوڵاتییان دەتوانن لە رێگەی ئەپڵیکەیشن و وێبسایتی تایبەت بە پاسپۆرتەوە نۆرە بگرن".

دەقی ڕاگەیەندراوەکەی پاسپۆرتی هەولێر بەم شێوەیەیە:

سیستەمی ئەپلیکەیشنی نۆرەگرتنی ئەلیکترۆنی (حجز الكتروني) کارایە هاووڵاتییان دەتوانن نۆرە دابنێن بۆ پاسپۆرتی ئەلیکترۆنی لە ھەرچوار نووسینگەی سنووری پارێزگای ھەولێر، نووسینگەی یەکی پاسپۆرتی پارێزگای هەولێر (أربيل المركزي) و نووسینگەی دووی پاسپۆرتی پارێزگای هەولێر (أربيل الثاني) و نووسینگەی پاسپۆرتی سۆران و نووسینگەی پاسپۆرتی کۆیە، کە لە ئێستادا نۆرە لە رۆژی دووشەممە ٢٥\١١ تاوەکو پێنجشەممە ٢٨\١١ بەردەستە.

• پێداویستیەکانی دەرهێنانی پاسپۆرتی ئەلیکترۆنی:

1- دانانی نۆرە لە ئەپلیکەیشنی (الجواز العراقي) کە بۆ هەردوو سیستەمی ئاندرۆید و ئای ئۆ ئێس بەردەستە یان لەرێگای وێبسایتی خوارەوە دەتوانی حجزەکە بکەی، نۆرەکە بە ناوی خۆت تۆمار بکە (حجز الاكتروني) کات و رۆژی سەردانت دیاری دەکەیت و لە کۆتاییدا بارکۆدێکت بۆ دیار دەکەوێت وێنەی بگرە و لەمۆبایلەکەت ھەڵیگرە لە ڕۆژی سەردانکردنت بەکاردێت بۆ ڕایی کردنی مامەڵەکەت.

2- پێویستە کارتی بانکی (ماستەر کارد یان ڤیزا کاردت پێ بێت لەکاتی سەردانکردن) و بەناوی خۆت بێت و بە دیناری عێراقی تێدابێت بۆ پێدانی ڕسوومات کە بڕەکەی ٩١٠٠٠ هەزار دینارە.

3- کارتی نیشتمانی ڕەسەن.
4- کارتی زانیاری ڕەسەن، لە ئێستادا مەرجە کارتی زانیاری سنووری پارێزگای هەولێر بێت.

5- پاسپۆرتی کۆن ئەگەر مامەڵەکەت بۆ نوێکردنەوەی پاسپۆرت بێت.

6- بۆ منداڵی تازە لەدایکبوو: کارتی نیشتمانی (ڕەسەن) خۆی + کارتی نیشتمانی باوکی (ڕەسەن) + کارتی زانیاری باوکی (ڕەسەن) + (بەڵگەنامەی لەدایک بوون (شهادة الولادة) + کۆپی پاسپۆرتی دایک و باوک ئەگەر هەبێت.

7- بۆ مندال خوار ١٨ ساڵ، کارتی نیشتمانی (ڕەسەنی)ی خۆی + کارتی نیشتمانی(ڕەسەن)ی باوکی + کارتی زانیاری (ڕەسەن)ی باوکی + کۆپی پاسپۆرتی دایک و باوکی ئەگەر هەبێت.

8- بۆ هاووڵاتیانی سەرەوەی ١٨ ساڵ کە هاوسەرگیریان نەکردووە (کارتی نیشتمانی(ڕەسەن)ی خۆی + کارتی نیشتمانی (ڕەسەن)ی باوکی + کارتی زانیاری (ڕەسەن)ی باوکی.

9- ئەگەر منداڵ باوکی کۆچی دوایی کردبوو یاخود جیابوونەوە (بەڵگەنامەی پێسپاردن (حجة الوصاية بە زمانی عەرەبی) + کارتی نیشتمانی خۆی (ڕەسەن) + کارتی نیشتمانی دایکی (ڕەسەن) + کارتی زانیاری بە ناوی دایکی (ڕەسەن).

10- ئەگەر منداڵ باوکی لە دەرەوەی وڵات بوو (حجة الوصاية المؤقتة (بەزمانی عەرەبی) + کارتی نیشتمانی خۆی و دایک و باوکی (ڕەسەن) + کارتی زانیاری باوکی (ڕەسەن).

• تکایە لەکات و رۆژی کە خۆت دیاریت کردووە سەردانی ئەو نووسینگەیە بکە کە نۆرەت لێیداناوە، بە پێچەوانەوە نۆرەکەت دەفەوتێت.

٠ ئەو ھاووڵاتییانەی کە نۆڕەیان بۆ شەفتی ئێوارەیە پێویستە دوو کاتژمێر پێش کاتی نۆرەکەت لە نووسینگەی پاسپۆرت ئامادەبیت بۆ ڕاییکردنی مامەڵەکەت.

• بۆ منداڵی خوار ١٨ ساڵ پێویستە باوک (وەلی ئەمر ) خۆی ئامادەبێت لەکاتی جێبەجێکردنی مامەڵە و وەرگرتنەوە.

• پێش سەردانکردنت پێویستە پین کۆدی (ماستەرکارد یان ڤیزاکارد)ەکەت بزانی یان لە بانکەکەت داوابکە بۆ ڕاییکردی مامەڵەکەت لە بەشی ژمێریاری.
لینکی وێب سایتی نۆرەگرتن :
http://epp.iq/home
ناونیشانی بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی هەولێر و نووسینگەی یەکی ئەلیکترۆنی (أربيل المركزي) :
هەولێر-گەرەکی ٣٢ پارک – پشت بەشی مۆڵەتی هاتووچۆی هەولێر
https://maps.app.goo.gl/de3nzQnZkZqm16Mw5?g_st=ic
ناونیشانی نووسینگەی دووی ئەلیکترۆنی (أربيل الثاني):
ھەولێر- شەقامی ١٥٠ مەتری – تەنیشت بەرێوەبەرایەتی ھاتووچۆی ھەولێر – بەرامبەر گەنجان ستی.
بەرێوەبەرایەتی پاسپۆرتی پارێزگای هەولێر – راگەیاندن و پەیوەندییەکان




AM:10:10:24/11/2024


ئه‌م بابه‌ته 676 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت