پرۆسەی سەرژمێری تاوەکو 10ی مانگی داهاتوو بەردەوام دەبێت
وێستگەنیوز-
سەرژمێری گشتی دانیشتووانی عێراق بە چوار قۆناغ ئەنجام دەدرێت و لە رۆژی 10ی مانگی داهاتوو کۆتایی بە پرۆسەکە دێت.
لە رۆژی 1ی ئەیلولی 2024 لە عێراق و رۆژی 1ی تشرینی یەکەمی 2024، قۆناغی یەکەم کە لە ژمارە لێدان و گەمارۆسازی پێکهاتبوو دەستیپێکرد، دواتر لە 16ی تشرینی دووەمی 2024 قۆناغی دووەمی پرۆسەکە دەستیپێکرد کە تۆمارکردنی بەشێک لە تایبەتمەندییەکانی خێزان بوو "بڕگەی دووەمی پرسیارنامەکەیە".
سێیەم قۆناغیش، ئەم قۆناغەیە کە ماوەی دوو رۆژە بەردەوامی هەیە و تەواوکردنی تۆمارکردنەکەیە بەو هۆیەشەوە ماوەی دوو رۆژە قەدەغەی هاتووچۆ راگەیەندراوە.
هەروەها قۆناغی چوارەم و کۆتایی لە سبەینێ 22ی تشرینی دووەمی 2024 دەستپێدەکات کە وەڵامی پرسیارەکانی سەرژمێری لە هاوڵاتییان وەردەگیرێت کە 77 پرسیارە، ئەم قۆناغە کە کۆتاییە لە 10ی کانونی یەکەمی 2024 کۆتایی دێت.
وەزارەتی پلاندانانی عێراق رایگەیاند، "پرۆسەکە بەردەوامی دەبێت، تاوەکو داتای هەموو خێزان و بنەماڵەی پارێزگاکان وردەگیرێت".
لەبارەی راگەیەندنی ئەنجامی سەرژمێری وەزارەتی پلاندانانی عێراق ئاماژەی بەوەداوە، "لە دوای کۆتایی هاتنی پرۆسەکە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئەنجامە سەرەتایی سەرژمێری رادەگەیەندرێت".
سەبارەت بۆ کۆتایی هاتنی قەدەغەی هاتووچۆ لیژنەی باڵای سەرژمێری عێراق رایگەیاند، "قەدەغەی هاتووچۆ لەنێوان شارەكان بەردەوامە، بەڵام لەناو شارەكاندا لە كاتژمێر (12:00) ئەمشەو هەڵدەگیرێت".
PM:10:20:21/11/2024
ئهم بابهته 1624
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت