لەبارەی ناردنی مووچەی سێ مانگی کۆتایی ئەمساڵ روونکردنەوە دەدرێت
وێستگەنیوز-
جێگری سەرۆکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق رایدەگەیەنێت، رێککەوتن لەسەر ناردنی مووچەی مانگی 10 و 11 و 12ی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان کراوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 21ی تشرینی دووەمی 2024، ئیخڵاس دلێمی، جێگری سەرۆکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق بە ئاڤا نیوزی راگەیاندووە، "رێککەوتن لەسەر ناردنی مووچەی مانگی 10 و 11 و 12ی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان کراوە و ئەو بودجەیەش کە تەرخان کراوە بەشی مووچەی ئەم سێ مانگە دەکات".
ئاماژەی بەوەکرد، "کێشەیەک هەبوو چارەسەرەکەی پێویستی بە گواستنەوە هەبوو لە بودجەدا لە بڕگەیەکەوە بۆ بڕگەیەکی دیکە، ئەمەش پێویستی بە واژۆی وەزیری دارایی هەبوو، وەزیری دارایی واژۆی کرد و نووسراوەکەی بەرزکردەوە بۆ سەرۆک وەزیران، سەرۆک وەزیرانیش دوای ئەوەی چاوی کەوت مەسرور بارزانی، رێککەوتن لەسەر ئەوەی مووچەی ئەم سێ مانگە خەرج بکرێت".
بەهۆی نەمانی پارەی نەختینە لە پشکی مووچە لە بودجە، کێشە بۆ بەشێکی مووچەی مانگی 10 و مووچەی مانگەکانی 11 و 12 دروست ببوو، حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ مووچەی ئەم سێ مانگە پێویستی بە نزیکەی دوو تریلۆن و 900 ملیار دینارە.
PM:09:02:21/11/2024
ئهم بابهته 836
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت