وەزیری پلاندانانی هەرێم: پرۆسەی سەرژمێری بەردەوام دەبێت تاوەکو دواخێزان و دواهاوڵاتی تۆماردەکرێت
وێستگەنیوز-
وەزیری پلاندانانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی پرۆسەی سەرژمێرییەوە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 21ی تشرینی دووەمی 2024، د. دارا رەشید، وەزیری پلاندانانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "لە بەردەوامی پرۆسەی جێبەجێکردنی سەرژمێری لە پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکانی هەرێمی کوردستان، لەماوەی پێنج رۆژی رابردوودا رێژەیەکی بەرزی کارەکان جێبەجێکراوە، سەرەڕای هەبوونی ئاستەنگی تەکنیکی".
ئاماژەی بەوەشکرد، "لەم کاتەدا هاوڵاتییان پەیوەندی زۆر دەکەن بە سەنتەری پەیوەندییەکان لە ژووری عەملیاتی سەرژمێری و بەرێوبەرایەتییەکانی ئاماری پارێزگاکان تاوەکو دڵنیاببنەوە کە سەردان دەکرێن".
لە راگەیەندراوەکەشدا هاتووە، "لەبەر ئەوەی پێشتر راگەیەندرابوو کە پرۆسەکە ئەم قۆناغە بۆ دوو رۆژ بەردەوام دەبێت دواتر ناتوانین کەس تۆمار بکەین، بەڵام لێرەوە هەموو دانیشتووانی هەرێمی کوردستان دڵنیا دەکەینەوە کە تاوەکو تەواوکردنی تۆماری هەموو خێزانەکان پرۆسەکە بەردەوام دەبێت، بۆیە داوا دەکەین لەسەرجەم ئەو خێزانانەی کە تاوەکو ئێستا خۆیان تۆمار نەکردوو لە ماڵەکایان بمێنەوە، چونکە پرۆسەکە بەردەوام دەبێت تاوەکو دواخێزان و دوا هاوڵاتی تۆمار دەکرێت".
PM:07:48:21/11/2024
ئهم بابهته 508
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت