وەزارەتی کارەبای هەرێم: لە رۆژانی قەدەغەی هاتووچۆدا 21 کاتژمێر کارەبامان بە هاوڵاتییان داوە
وێستگەنیوز-
وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، لە رۆژانەی قەدەغەی هاتووچۆدا بۆ پرۆسەی سەرژمێری 21 کاتژمێر کارەبا بە هاوڵاتییان دراوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 21ی تشرینی دووەمی 2024، ئومێد ئەحمەد، وتەبێژی وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێم رایگەیاند، "لە یەکەم رۆژی قەدەغەی هاتووچۆدا زیاتر لە 21 کاتژمێر کارەبامان بە هاوڵاتییان داوە".
ئاماژەی بەوەشکرد، "تاوەکو رۆژی شەممە پێدانی کاتژمێرەکانی کارەبا بەمشێوەیە بەردەوام دەبن، لەگەڵ دەستپێکردنەوەی دەوامی فەرمی واتا رۆژی یەکشەممە، کەمدەبێتەوە بۆ 16-17 کاتژمێر لە رۆژێکدا و ئەگەر سەرما و بارانی زۆریش نەبێت هەوڵدەدەین زیاتر کارەبا بە هاوڵاتییان بدەین".
PM:06:24:21/11/2024
ئهم بابهته 416
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت