فەهمی بورهان: داوامان کردووە پەلە نەکرێت لە راگەیاندنی ئەنجامەکانی سەرژمێری
وێستگەنیوز-
سەرۆکی دەستەی گشتی ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، لە ناحیەی کوڵەجۆ رێگە نەدراوە سەرژمێری بکرێت ئەوە هەواڵێکی خراپە، ئاماژە بەوەشدەکات، هەوڵێک هەبوو بۆ ئەوەی کەرکوکییەکان ناوی خۆیان تۆمارنەکەن.
فەهمی بورهان، سەرۆکی دەستەی گشتی ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، "لە ناحیەی کوڵەجۆ رێگە نەدراوە سەرژمێری بکرێت ئەوە هەواڵێکی خراپە".
ئاماژەی بەوەکرد، "هیوادارین ئەوەی لە سەرژمێری ساڵی 1957 ناوی نەبوبێت نەتوانێت خۆی تۆماربکات".
سەرۆکی دەستەی گشتی ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان وتی، "هەر کەسێک لە کەرکوک خۆیی تۆمارکردووە کەرکوکی بووە، دەبێت کەرکوک بۆ کەرکوکییەکان بێت".
وتیشی، "هەوڵێک هەبوو بۆ ئەوەی کەرکوکییەکان ناوی خۆیان تۆمارنەکەن، بەڵام هەوڵەکان سەری نەگرت، هەروەها داوامان کردووە پەلە نەکرێت لە راگەیاندنی ئەنجامەکانی سەرژمێری".
PM:04:21:21/11/2024
ئهم بابهته 312
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت