پرۆسەی سەرژمێریی لە هەرێمی کوردستان رادەگیرێت
وێستگەنیوز_
بۆ ماوەی پێنج رۆژ، پرۆسەی
سەرژمێریی لە هەرێمی کوردستان رادەگیرێت و هۆکارەکەی بۆ راهێنان پێکردنی کارمەندانی
سەرژمێریی دەگڕێتەوە، دەواتر پڕۆسەکە دەستپێدەکاتەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 21ی تشرینی دووەمی 2024، سۆران محەممەد یاسین، یەکێک
لە سەرپەرشتیاری تیمەکانی سەرژمێریی لە بەرێوبەرایەتی ئاماری سلێمانی، لە
لێدوانێکیدا بۆ پەیامنێری وێستگەنیوزی راگەیاند، "بۆ ماوەی پێنج رۆژ پڕۆسەی
سەرژمێریی لە هەرێمی کوردستان رادەگیرێت بە هۆکاری راهێنان کردن بە کارمەندانی
سەرژمێریی، دواتر ڕۆسەکە وەک دوێنێ و ئەمڕۆ دەستپێدەکاتەوە."
سۆران محەممەد یاسین
وتیشی، "کارمەندەکانی سەرژمێریی لەسەر فۆرمی 77 پرسیارەکە مەشق و
راهێنانیان پێنەکراوە، بۆیە ئەو 5 رۆژە مەشق و راهێنان بەو 21 هەزار کارمەندەی
سەرژمێریی دەکرێت، دواتر پرۆسەکە وەک دوێنێ و ئەمڕۆ دەستپێدەکاتەوە."
ناوبراو راشیگەیاند، "تەنیا
لە هەرێمی کوردستان بۆ ماوەی پێنج رۆژ پڕۆسەی سەرژمێریی رادەگیرێت، بەڵام لە عێراق
پڕۆسەکە وەک خۆی بەردەوامی دەبێت بە ناوچەکانی مادەی 140شەوە."
ئەوەش لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ
پێنجشەممە، دووەم
ڕۆژی پرۆسەی سەرژمێریی دانیشتووانە لە عێراق و هەرێمی کوردستان، چاوەڕوان دەکرێت ئەمڕۆ ڕێژەی
بەشداریی دانیشتووان لە پرۆسەی سەرژمێرییدا بگاتە 100%.
PM:01:31:21/11/2024
ئهم بابهته 504
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت