ئه‌ردۆغان داوا له حكومه‌تی سوریا ده‌كات له دژی كورد بجه‌نگێت
وێستگه‌نیوز-
سه‌رۆك كۆماری توركیا رایگه‌یاند كه "پێویسته حكومه‌تی سوریاش هاوشێوه‌ی حكومه‌تی توركیا شه‌ڕی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) بكات".
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا له كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی له لووتكه‌ی گرووپی 20 له به‌رازیل له فڕۆكه‌دا له وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی كه ئه‌گه‌ری هه‌یه سوپای وڵاته‌كه‌ی هێرش بكات سه‌ر ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی هه‌سه‌ده، وتی: "به هیچ شێوه‌یه‌ك لێبوورده‌ییمان بۆ ئه‌و پێكهاتانه نییه كه به‌رده‌وام هه‌ڕه‌شه‌ی ئاسایشی نیشتمانی بۆ سه‌ر وڵاته‌كه‌مان له‌ودیوی سنووره‌كانمانه‌وه دروست ده‌كه‌ن. به هه‌موو كه‌سمان راگه‌یاندووه كه ئێمه له‌و بابه‌ته‌دا روون و خاوه‌ن بڕیارین".
وتیشی: "باكووری سووریا له‌لایه‌ن په‌كه‌كه/په‌یه‌ده/یه‌په‌گه‌وه داگیركراوه كه له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه پشتیوانی ده‌كرێن. ئه‌و ناوچه‌یه نه‌ك ته‌نیا بۆ ئێمه، به‌ڵكو بۆ سوریاش له راده‌به‌ده‌ر گرنگه. پاككردنه‌وه‌ی په‌كه‌كه/په‌یه‌ده/یه‌په‌گه له‌و ناوچه‌یه، بۆ ئیداره‌ی سووریاش له راده‌به‌ده‌ر گرنگه".
ئه‌ردۆغان باسی له‌وه‌شكرد كه "شه‌ڕی ناوخۆ له سوریا، ناسه‌قامگیری گه‌وره‌ی له خاكی دراوسێماندا هێناوه‌ته ئاراوه. ناسه‌قامگیری، وه‌ك چۆن زه‌لكاوێك مێشووله بۆ خۆی راده‌كێشێت، رێكخراوه تیرۆریستییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌كانی ئێمه‌ی راكێشا. وه‌ك چۆن ئێمه هه‌وڵ ده‌ده‌ین بۆ وشككردنی ئه‌و زه‌لكاوه، پێویسته ئیداره‌ی سوریاش ئه‌و هه‌وڵه بدات"، وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك به شه‌ڕكردن دژی كورده‌كانی رۆژئاوا و هێزه‌كانی سوریای دیموكرات.
ڕاشیگەیاند كه "وەک تورکیا ئامادەین بۆ دۆخی نوێ و ئەو واقیعەی ئێستا کە کشانەوەی ئەمریکا لە سووریا دەیهێنێتە ئاراوە. ئاسایشی نەتەوەییمان پێش هەموو شتێکە".
توركیا سێ جار له رێگه‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌وه و به بیانووی پاراستنی ئاسایشی سنووره‌كانی چووه‌ته نێو رۆژئاوای كوردستان و سوریا.
ئابی 2016 سوپای توركیا ئۆپه‌راسیۆنی "قه‌ڵغانی فورات"ی له به‌شی باشووری رۆژهه‌ڵاتی توركیا به‌ره‌و باكووری سوریا ده‌ستپێكرد و ناوچه‌كانی باب، راعی و عه‌زازی سه‌ر به پارێزگای حه‌له‌بی كۆنترۆڵكرد. توركیا باسی له‌وه‌كرد ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ی له چوارچێوه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعشدا كردووه.
توركیا رۆژی 20ی كانوونی دووه‌می 2018 یش له ئۆپه‌راسیۆنێكدا به‌ناوی (چڵه زه‌یتوون) له‌شكركێشی كرده سه‌ر عه‌فرینی رۆژئاوای كوردستان. یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل (یه‌په‌گه) ماوه‌ی 58 رۆژ به‌رگری له خاكی عه‌فرین كرد، به‌ڵام دواجار سوپای توركیا به هاوكاریی ئۆپۆزسیۆنی سوریای نزیكی ده‌ستی به‌سه‌ر عه‌فریندا گرت.
سوپای توركیا رۆژی 9ی تشرینی یه‌كه‌می 2019 له ئۆپه‌راسیۆنێك به ناوی "كانیی ئاشتی" هێرشیكرده سه‌ر گرێسپی و سه‌رێكانی له رۆژئاوای كوردستان و ئه‌و دوو شارۆچكه‌یه‌شی خسته ژێر كۆنترۆڵی خۆی. ئێستا سه‌ربازانی توركیا له‌و شوێنانه‌دا جێگیرن.
PM:06:41:20/11/2024
ئه‌م بابه‌ته 1164
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت