فه‌همی بورهان: گومانمان هه‌یه له داهاتوودا عێراق سه‌رژمێری بۆ مه‌رامی سیاسی به‌كاربهێنێت
وێستگه‌نیوز-
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی گشتی ناوچه كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان به گومانه‌وه له پرۆسه‌ی سه‌رژمێری گشتی له ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان ده‌ڕوانێت و ده‌ڵێت:"له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ماده‌ی 140 جێبه‌جێنه‌كراوه سه‌رژمێریه‌كه له‌ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم ته‌ندروست نییه، چونكه هاوڵاتیانی كورد ناتوانن به مافه ده‌ستوری و یاسایه‌كانیان بگه‌ن. گومانیشان له‌وه هه‌یه له چه‌ند ساڵی داهاتوودا حكومه‌تی عێراقی سه‌رژمێریه‌كه بۆ " مه‌رامی سیاسی" به كاربهێنێت".
فه‌هی بورهان، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی گشتی ناوچه كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان، به ده‌نگی ئه‌مه‌ریكای وت: "له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ماده‌ی 140 جێبه‌جێنه‌كراوه سه‌رژمێریه‌كه ناتوانێت سه‌رژمێریه‌كی ته‌ندروست بێت، چونكه كورد ناتوانێت به‌و مافه یاسای و ده‌ستوریه‌ی كه هه‌یه‌تی له شاره‌كاندا پێبگات".
وتیشی: "راستی ئه‌م سه‌رژمێرییه‌ی كه حكومه‌تی عێراقی بانگه‌شه‌ی گه‌شه‌پێدانی بۆ ده‌كات ئێمه گومانمان هه‌یه له داهاتوودا و له پێنج بۆ ده ساڵی داهاتوودا بگۆڕێت بۆ مه‌رامێكی سیاسی، هه‌روه‌كو چۆن سه‌رژمێریه‌كانی سه‌رده‌می پاشایه‌تی یان له‌سه‌رده‌می كۆماری و دواتر له سه‌رده‌می كۆماریش له‌سه‌رده‌می حزبی به‌عسدا بۆ مه‌رامی سیاسی و بچووكردنه‌وه‌ی جوگرافیای كوردستان و گۆڕینی دیمۆگرافیای ناوچه‌كان به‌كاریان هێنا، بگۆڕدرێت".
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی گشتی ناوچه كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان ئه‌م هه‌واڵه‌ی پشتڕاستكرده‌وه كه له بازگه‌كانی سنوری پارێزگای كه‌ركوك دوێنی سێشه‌ممه 19ی مانگی یانزه‌ی 2024، له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی خه‌ڵكی ره‌سه‌نی شاره‌كه له سنوره‌كانی سلێمانی و هه‌ولێر بۆ كه‌ركوك ڕێگریان لێكراوه، به‌ڵام دواتر چاره‌سه‌ركراوه و رایده‌گه‌یه‌نێت كه " ئومێد ده‌كه‌ین پرۆسه‌كه به‌باشی به‌ڕێوه‌بچێت و سه‌رئه‌نجام سه‌رژمێریه‌كه بۆ گه‌شه‌سه‌ندن به‌كاربهێنرێت نه‌ك بۆ مه‌رامی سیاسی".
ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه 20ی مانگی یانزه‌ی 2024، دوای 37 ساڵ سه‌رژمێری گشتی له ته‌واوی ناوچه‌كانی عێراق ده‌ستی پێكرد و ماوه‌ی دوو ڕۆژ قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆیه تا بژمێره‌كان بتوانن هاوڵاتیان له ماڵه‌كانی خۆیان تۆماربكه‌ن و ڕاستی و دروستی ژماره‌ی خێزانه‌كان بزانن، پرۆسه‌كه‌ش له‌لایه‌ن حكومه‌تی عێراقی به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
هاوپه‌یمانی عه‌ره‌بی كه‌ركوك، راگه‌یه‌ندراوێكی به‌په‌له‌ی بڵاوكرده‌وه و و داوا له سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و ده‌سه‌ڵاتدارانی سه‌رژمێری كه‌ركوك ده‌كات ده‌سته‌جێ پرۆسه‌ی سه‌رژمێری گشتی له كه‌ركوك ڕابگێرێت و په‌سه‌ند نه‌كرێت و لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه پێكبهێنرێت بۆ ئه‌و پێشلكاریه كه كراوه له سنوره‌كه‌دا.
له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی هاوپه‌یمانی عه‌ره‌بی كه‌ركوكدا هاتووه كه "پێویسته ئه‌و ده‌ستێوه‌ردانه رابگرن كه به‌ئاشكرا و له ڕێگای میدیاكانه‌وه له‌لایه‌ن به‌رپرسانی حزبی و ئیداری و یاسادانانی سنوری كه‌ركوكه‌وه ده‌كرێت به فشار خستنه سه‌ر تیمه‌كانی سه‌رژمێری بۆ تۆماكردنی ئه‌و كه‌س و خێزانانه‌ی كه له‌ناوچه‌كه‌دا بوونیان نیه، هه‌روه‌ها هه‌ڵمه‌تێك به‌رپاكراوه بۆ هێنانه‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی زۆری خێزان له ده‌ره‌وه‌ی پارێزگاكه كه دانیشتووی ئه‌و پارێزگایه نین، به‌كارهێنانی دروشمی حزبی و نه‌ته‌وه‌یی بۆ سه‌پاندنی واقعی نوێی دیموگرافی هاوشێوه‌ی ئه‌وه‌ی هه‌موو لایه‌نه‌كان كه له ساڵی 2003 كردوویانه كه به‌شێوه‌ی یاسای سه‌لمێنرا ده‌یانه‌وێت دووباره‌ی بكه‌نه‌وه".
له‌به‌رامبه‌ر ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی هاوپه‌یمانی لایه‌نی عه‌ره‌بی كه‌ركوك، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی گشتی ناوچه كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان، ڕایگه‌یاند كه "ئه‌و لایه‌نه عه‌ره‌بیه پێشووتر بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌یان ده‌كرد كه ئه‌و سه‌رژمێریه بۆ مه‌رامی سیاسی به‌كارنایه‌ت و بۆ گه‌شه‌سه‌ندنه ئه‌گه‌ر به‌ڵێ بۆ گه‌شه‌سه‌ندنه بۆ نیگه‌رانن و له چی نیگه‌رانن".
فه‌هی بورهان، راشیگه‌یاند كه "ئێمه له‌سه‌ره‌تاوه نیگه‌رانبوونین له مه‌سه‌له‌ی ئه‌نجامدانی سه‌رژمێری له‌ناوچه كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم واتا له خانه‌قینه‌وه تا شه‌نگال، هۆكاره‌كه‌شی ئه‌وه‌بووه پێمان وابووه ماده‌یه‌كی ده‌ستوری هه‌یه ئه‌م ماده‌یه كه ئه‌ویش 140 جێبه‌جێنه‌كراوه، بنه‌مای یه‌كه‌می ماده‌كه‌ش باس له ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی ئه‌م ناوچانه ده‌كات و دۆخی ئه‌م ناوچانه‌ش ئاسایی نییه له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌نجامدانی سه‌رژمێری له شوێنكدا ئاسایی نه‌بێت من پێم وایه ناتوانێت ئامانجه‌كه‌ی به‌دی بهێنێت."
روونیشیكرده‌وه كه "ئێستا سه‌رژمێریه‌كه ئه‌نجام ده‌درێت و له‌ناو پرۆسه‌كه‌داین و له‌ڕووی ئیداریه‌وه ئاماده‌كاری باشی بۆ كراوه، به‌ڵام ڕه‌نگه بێ گرفتیش نه‌بێت به‌تایبه‌ت له ڕووی كردنه‌وه‌ی تابلێته‌كان و زۆر جار بژمێره‌كان له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی له‌سه‌ر هه‌ندێك خاڵ و بڕگه‌ی پرسیاره‌كان جۆرێك له گرفت دروستت ببێت".
PM:05:01:20/11/2024
ئه‌م بابه‌ته 544
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت