وەزارەتی ناوخۆ پشووی ئەو فەرمانبەرانەی درێژ کردەوە کە بۆ پرۆسەی سەرژمێریی گەڕاونەتەوە ناوچەکانیان
وێستگەنیوز_
وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کودرستان، پشووی ئەو فەرمانبەر
و ئەفسەر و کارمەندانەی بۆ 10ی کانوونی یەکەمی2024 درێژ کردەوە کە بۆ بەشداری
کردن لە پرۆسەی سەرژمێریی گەڕاونەتەوە ناوچەکانیان.
ئەمڕۆ چوارشەممە 20ی تشرینی دووەمی 2024، هێمن میرانی،
بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی ناوخۆ و ئەندامی ژووری عەمەلیاتی سەرژمێریی
هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "پشووی ئەو فەرمانبەر و ئەفسەر و کارمەندانەی، لە سنووری مادەی 140ن، بۆ بەشداریکردن لە
پرۆسەکە گەڕاونەتەوە ناوچەکانیان تاوەکو 10ی کانوونی یەکەمی 2024، درێژکرایەوە بۆئەوەی فۆرمی دووەم لەدوای قەدەغەی هاتووچۆ پڕبکەنەوە."
لەدوای تەواوکردنی فۆرمی یەکەم کە لە رۆژانی 20و 21ی مانگ پشتراست
دەکرێنەوە، قۆناغێکی
دیکە دەست پێدەکات کە پرسیار و زانیاریی زیاتری تێدایە، پێویستە لەو کاتەی
بژمێرەکان سەردانی خێزانەکان دەکەنەوە لانیکەم یەکێک لە ئەندامانی خێزان لەو
شوێنانە بمێننەوە، هەموو بەڵگەنامەکانی ئەندامانی خێزانەکەیانی لابێت و فۆرمی
دووەم بە دروستی پڕبکەنەوە، بۆیە رێگە بەو کەسانەش دەدرێت لە ناوچەکانیان
بمێننەوە، وەک لە
راگەیەندراوەکەی
وەزارەتی ناوخۆدا هاتووە.
ئەوەش لە کاتێکدایە، 14ی کانوونی دووەمی 2024، حکومەتی هەرێمی کوردستان
هەفتەیەک پشووی بۆ ئەو فەرمانبەر و ئەفسەر و کارمەندانە راگەیاند کە لە سنووری
مادەی 140ن و بەشداری لە پڕۆسەی سەرژمێریدا دەکەن، هەر ئەمڕۆش پشووەکەی
بۆ 10ی کانوونی یەکەمی 2024، درێژکردەوە.
PM:04:20:20/11/2024
ئهم بابهته 516
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت