بەشێکی زۆری ئاوارەکان بۆ پرۆسەی سەرژمێریی نەگەڕاونەتەوە ناوچەکانیان
وێستگەنیوز_
بەڕێوبەری کۆچ و کۆچبەرانی دهۆک لە بارەی ئاوارەکان بۆ
پرۆسەی سەرژمێریی رایگەیاند، "لەم دوو رۆژەی رابردوو بەشێک لە ئاوارەکانی شەنگال
گەڕاونەتەوە ناوچەکانیان بەڵام ژمارەیان کەمە."
ئەمڕۆ چوارشەممە 20ی تشرینی دووەمی 2024، پیردەیان جەعفەر،
بەڕێوبەری کۆچ و کۆچبەرانی دهۆک بە میدییاکانی راگەیاند، "لەم دوو رۆژەی
رابردوودا بەشێک لە ئاوارەکانی شەنگال کە لە پارێزگای دهۆک نیشتەجێن گەڕاونەتەوە
ناوچەکانیان، بەڵام ژمارەیان کەمە و لە 70%ی خەڵکی شەنگال لە پارێزگای دهۆک بەشداری
لە پڕۆسەی سەرژمێرییدا دەکەن."
پیردەیان جەعفەر راشیگەیاند، "30%ی ئاوارەکانی دهۆک
گەڕاونەتەوە شەنگال وناوچەکانیان و لەوێ
بەشداری لە پڕۆسەی سەرژمێریی دەکەن، بەڵام 70% لە پارێزگای دهۆک بەشداری لە پڕۆسەی
سەرژمێرییدا دەکەن."
بەگوێرەی ئامارە فەرمییەکان، زیاتر لە 200 هەزار کوردی ئێزدیی
خەڵکی شنگال و دەوروبەری ئێستا لە هەرێمی کوردستان نیشتەجێن کە نزیکەی 70%یان لە
سنووری دهۆکن.
ئەوە لە کاتێکدایە، 5ی تشرینی دووەمی 2024، ئەنجوومەنی وەزیرانی
عێراق بە سەرپەرشتیی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆبوونەوەو گفتوگۆیان
لەسەر پرسی سەرژمێری عێراق و ناوچەکانی هەرێمی کوردستان کرد، سەرنج خرایەسەر ئەو
هاوڵاتیانەی تورکمان یاخود عەرەبن بە هۆی ئاوارەبوونیان یان هەر هۆیەکی دیکە لە
کوردستان یان ناوچەکانی دیکەی کوردستان دەژین، لە پڕۆسەی سەرژمێری دانیشتواندا ناویان
وەک نیشتەجێی کوردستان تۆمار نەکرێن، بەڵکو لەسەر ناوچە رەسەنەکانی خۆیان تۆماربکرێن.
PM:03:43:20/11/2024
ئهم بابهته 376
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت