کەشناسی هەرێم: ئێوارەی ئەمڕۆ لە سلێمانی و دهۆک ئەگەری باران بارین هەیە


وێستگەنیوز_

کەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان ئەگەری باران بارین هەیە و هەورە تریشقەی لەگەڵ دەبێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە، 20ی تشرینی دووەمی 2024، کەشناسی هەرێم بڵاویکردەوە و رایگەیاند، " ئاسمانی ئەمڕۆ لەنێوان پەڵە هەور بۆ نیمچە هەور دەبێت،لەهەندێ ناوچەی شاخاویەکانیش هەوری تەواو دەبێت وئەگەری باران و هەورە تریشقە هەیە لەکاتەکانی دوایی نیوەرۆ بەتایبەتى لە پارێزگاکانی دهۆک و سلێمانی."

کەشناسی هەرێم راشیگەیاند، "لە چاو تۆمارکراوەکانی دوێنێ سێشەممە، پلەکانی گەرما بە گشتی نزمدەبێتەوە و خێرایی با لەسەرخۆو مامناوەند دەبێت."

هاوکات سبەی پێنجشەممە 21ی تشرینی دووەمی 2024، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و لە هەندێک ناوچەش نیمچە هەور دەبێت و پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.

لە بارەی خێرایی با کەشناسی رایگەیاند، سبەی خێرایی با بە هەمان شێوەی ئەمڕۆ لەسەرخۆو مامناوەند دەبێت

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر 21 پلەى سیلیزى

سلێمانی 18 پلەى سیلیزى

دهۆک 19 پلەى سیلیزى

کەرکوک 23 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە 17 پلەى سیلیزى

زاخۆ : 20 پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران 11 پلەى سیلیزى

سۆران 18 پلەى سیلیزى

گەرمیان 24 پلەى سیلیزى


PM:02:49:20/11/2024


ئه‌م بابه‌ته 224 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو