وادەی ڕاگەیاندنی ئەنجامی سەرژمێریی بڵاوکرایەوە


وێستگەنیوز_

لیژنەی باڵای ڕاگەیاندنی سەرژمێریی دانیشتوانی عێراق ئاشکرایدەکات، دوای 48 کاتژمێر لە گەیشتنەوەی داتاکان، ئەنجامە سەرەتاییەکانیان بڵاودەکرێنەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 20ی تشرینی دووەمی 2024، حەیدەر مەجید، ئەندامی لیژنەی ڕاگەیاندنی سەرژمێری بە میدیاکانی ڕاگەیاند، "پڕۆسەی سەرژمێریی ئەمڕۆ و سبەی بەردەوام دەبێت، دواتر لە ڕۆژانی داهاتوودا قۆناغێکی دیکەی سەرژمێریی دەستپێدەکات."

سەبارەت بە ڕاگەیاندنی ئەنجامەکانی سەرژمێریی ئەو بەرپرسەی لیژنەی سەرژمێریی وتی، "دوای 48 كاتژمێر لە گەیشتنەوەی داتاکان بە وەزارەتی پلاندانان، ئەنجامەکانی بڵاودەکرێتەوە."


ئەمە لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ چوارشەممە 20ى 11ی 2024، قۆناغی چەسپاندنی داتا و زانیاریی دانیشتووان لە پرۆسەی سەرژمێریی گشتی دەستیپێکرد و ماوەی دوو رۆژ بەردەوام دەبێت؛ و وابڕیارە لەو دوو رۆژەدا سەرجەم ئەو داتا و زانیارییانەی پێشتر لەلایەن بژمێرەکانەوە تۆمارکراون ووردبینی تەواوی بۆ بکرێتەوە و بچەسپێندرێن.


PM:02:40:20/11/2024


ئه‌م بابه‌ته 320 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت