عەلی حەمە ساڵح بۆ هاوڵاتیانی ناوچە کوردستانییەکان: هەزارجار سەربەرزترن لەو سیاسیانەی خاوەنی ملیارەها دۆلاری دزراون


وێستگەنیوز_

عەلی حەمە ساڵح لە پۆستێکی فەیسبووکدا دەڵێت:  "نە بافڵ تاڵەبانی و نە نێچیرڤان بارزانی و نە مەسرور بارزانی، ئامادەنەبوون بە پۆستێکی فەیسبووکیش باس لە گەڕانەوی کورد بکەن بۆ سەرژمێری لە کەرکوک و ناوچە کوردستانیەکان! دڵسۆزی خەڵک هەزاران جار زیاترە."

عەلی حەمە ساڵح لە پۆستەکەیدا کە ئەمرۆ چوارشەممە، 20ـی تشرینی دووەمی 2024، نوسیویەتی دەڵێت: خۆزگە دەسەڵات و توانامان دەبوو لەکەرکوک و ناوچە کوردستانیەکانی دیکە، یارمەتیتان بدەین لە گەڕانەوەو دابینکردنی شوێن بۆتان بۆ پرۆسەی سەرژمێری.

"ببورن کە توانای ئێمە سنووردارەو هیچ مەرز و بیرە نەوتێکمان لە بن دەست نییە، ئیشی قاچاخی و سەرانە ناکەین (ناشمان بێت)! تا بتوانین لە خزمەتی خەڵکی کەرکوک بەکاری بێنێن." عەلی حەمە ساڵح وا دەڵێت.

هەروەها پەیامێک ئاراستەی ئەو کەسانە دەکات کە دەگەرێنەوە زێدی خۆیان و دەڵێت، "ئێوە لەسەر ئەرکو گیرفانی خۆتان دەگەڕێنەوە، هەزارجار سەربەرزترن لەو سیاسیانەی خاوەنی ملیارەها دۆلاری دزراون."


PM:12:57:20/11/2024


ئه‌م بابه‌ته 516 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت