وەزارەتی تەندروستیی تایبەت بە ڕۆژانی پشووی سەرژمێری چەند بڕیارێک دەردەکات
وێستگەنیوز_
وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان پاڵپشت بە ڕێنمایی و ڕاسپاردەکانی ئەنجوومەنی وەزیران تایبەت بە ڕۆژانی پشووی سەرژمێری چەند بڕیارێک دەردەکات.
ئەمڕۆ سێشەممە 19ـی تشرینی دووەمی 2024، وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەبارەی ڕۆژانی پشووی سەرژمێرییەوە، بە مەبەستی پێشکەشکردنی ڕێنمایی و خزمەتگوزاریی تەندروستی بۆ کارئاسانی و خزمەتکردنی هاوڵاتییان، لە ڕاگەیەندراوێکدا چەند بڕیارێک دەردەکات.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتوو، ئاماژە بە نوسراوی سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیران/ سەرۆکایەتی دیوان ژمارە (15988) لە (2024/11/14)، لەپێناو بەرژەوەندی گشتی و بەمەبەستی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری تەندروستی لە ڕۆژانی پشووی سەرژمێری ڕەچاوی ئەم خاڵانەی خوارەوە بکەن:
١. رۆژانی( 2024/11/15 تاکوو 2024/11/23) پشوو دەبێت بۆ فەرمانبەرانی ڕاژەی شارستانی و کارمەندانی ڕاژەی سەربازی و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و قوتابییان لە گشت قۆناغەکانی خوێندن لە قوتابخانە و زانکۆکان کە خەڵکی ناوچەکانی ماددەی (140) ی دەستوورن.
2. ڕێخراوەکان و کۆمپانیاکان و دامەزراوەکانی کەرتی تایبەت کارئاسانی بکەن بۆ کارمەندەکانیان کە خەلکیناوچەکانی ماددەی (140) ی دەستوورن بۆ ئامادەنەبوون لە هەمان ماوە تاکوو بتوانن بەشداربن لە پڕۆسەی سەرژمێری گشتی.
3. پابەندبوون بە سەرجەم ڕێنمایی و ڕێکارەکانی ڕاگەیاندراو لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان پاڵپشت بەڕێنماییەکانی وەزارەتی ناوخۆ.
4. دانانی لێژنەی بەدواداچوون لەسەرجەم بەرێوەبەرایەتی گشتی و نەخۆشخانەکان.
5. بۆ هەرکارێکی پێویست و لەناکاو پێویستە هێلی گەرمی پەیوەندی هەبێت.
6. لە کاتی پێویستدا کۆگاکانی دەرمان و پێداویستی پزیشکی و تاقیگەیی کراوە دەبن لەسەرجەم شار و شارۆچکەکان.
7. پابەندبوونی پزیشکانی پسپۆڕ و نیشتەجێی دێرین و خولاو و پەرستار و کارمەندانی تەندروستی بەدەوامی ئێشکگری.
8. هاتنەژوورەوەی ڕاگەیاندن تەنها لە ڕێگای ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیەکان دەبێت.
9. ئامادەباشی بۆ ئەمبولانس و دابینکردنی گاز و بەنزین بکرێت.
10. بەدواداچوونی بەردەوام بۆ پڕۆژەکانی خاوێنکردنەوە و دابینکردنی خۆراک بکرێت.
11. هێلەکانی مۆبایلی بەرپرس و (مستلم)ی بەشەکان کراوە بێت وەڵام بدرێتەوە.
12. نەخۆشخانەکانی فریاکەوتن و نۆرینگە دەرەکییەکان کراوەبن و هەموو سەردان و زانیاریەکان تایبەت بە نەخۆش تۆماربکەن.
13. سەنتەرەکانی پێدانی چارەسەری کیمیاوی بۆ نەخۆشانی شێرپەنجە پێویستە بە شێوەی ئێشکگری کراوە بێت.
14. سەنتەرەکانی شوشتنی گورچیلە پێویستە بە شێوەی ئێشکگری کراوەبێت.
15. تیمەکانی فریاگوزاری و هێلی ( 122) بەردەوام دەبن لە ئەرک و کارەکانیان بە شێوەی (24) کاتژمێری و
هۆبەی پزیشکی فریاکەوتن خشتەی دابینکردنی تیمەکانی دادەنێت بۆ شوێنەکانی پێویست.
16. پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری تەندروستی بۆ ئاوارەکان لە کەمپەکان بەردەوام دەبێت.
PM:10:55:19/11/2024
ئهم بابهته 656
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت