وەزیری بە وەکالەتی سامانە سروشتییەکان: پێشبینی دەکەم سەرەتای ساڵی داهاتوو هەناردەکردنی نەوتی هەرێم دەستپێبکاتەوە
وێستگەنیوز_
وەزیری بە
وەکالەتی سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە بارەی هەناردەکردنی
نەوتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "پێشبینی دەکەم لە سەرەتای ساڵی داهاتوو "2025"
بە دوو قۆناغ هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان دەستپێبکاتەوە."
ئەمڕۆ
سێشەممە، 19ی تشرینی دووەمی 2024، د.کەمال محەممەد ساڵح، وەزیری بە وەکالەتی
سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان بە میدیاکانی راگەیاند، "پێشبینی دەکەم
سەرەتای ساڵی 2025 لە رێگەی دوو قۆناغەوە هەرناردەکردنی
نەوتی هەرێمی کوردستان دەستپێبکاتەوە، لە قۆناغی یەکەمدا، بۆ تێچووی هەر بەرمیلێک
نەوت بە 16 دۆلار خەرج دەکرێت."
وەزیری بە وەکالەتی سامانە
سروشتییەکان وتیشی، "مانگانە تاوەکو ئێستا گەنجینەی عێراق بە هۆی راگیرانی
هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان بۆ بەندەری جەیهانی تورکیا، بە بڕی 20 ملیار
دۆلار زیانی دارایی پێگەشتووە، هەر بۆیە لەسەر هەموارکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان بە دەرهێنان و گواستنەوەی نەوت لە ڕێگەی دوو قۆناغەوە بۆ
نزیکەی 20.6 دۆلار رێککەوتووین."
لەبارەی قۆناغی یەکەم و
دووەم، د. کەمال محەممەد ساڵح وتی،
"لە قۆناغی یەکەمدا بۆ تێچووی هەر بەرمیلێک نەوت نزیکەی 16 دۆلار بۆ
کۆمپانیاکان خەرج دەکرێت، لە قۆناغی دووەمیشدا، لەگەڵ حکومەتی عێراقدا رێککەوتووین
وردبینی لە دیاریکردنی تێچووی دەرهێنان و هەناردەکردنی نەوت بکرێت و ماوەی 60 رۆژ
مۆڵەت بە کۆمپانیاکە بدرێت بۆ ئەوەی بڕە راستەقینەکە دیاری بکات."
لە بارەی هەناردەکردنی
نەوتی هەرێم بۆ بەندەری جەیهانی تورکیا، د.کەمال محەممەد ساڵح روونی کردەو وتی
"بۆیە نەوتەکە لە ڕێگەی بۆری نەوتی جەیهانی تورکیاوە
هەناردە دەکرێتەوە، چونکە عێراق دوو بۆری نەوتی ئوردن و سووریای هەیە، بەڵام
کار ناکەن، هەر بۆیە ڕێککەوتن
کراوە لە
ڕێگەی تورکیاوە هەناردەبکرێت."
PM:01:44:19/11/2024
ئهم بابهته 252
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت