له دیداری مه‌سرور بارزانی و ئه‌لحه‌سسان، جه‌خت له پێویستیی به‌رده‌وامبوونی رۆڵی یونامی كرایه‌وه
وێستگه‌نیوز-
له دیداری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و نوێنه‌ری تایبه‌تیی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق جه‌خت له پێویستیی به‌رده‌وامبوونی رۆڵی یونامی له عێراق و هه‌رێم كرایه‌وه.
ماڵپه‌ڕی حكومه‌تی هه‌رێم بڵاویكرده‌وه كه ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 11/18 مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له د.محه‌مه‌د ئه‌لحه‌سسان نوێنه‌ری تایبه‌تیی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق و به‌رپرسی یونامی كرد.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم هاتووه كه "له كۆبوونه‌وه‌دا بیروڕا له‌باره‌ی دۆخی گشتیی عێراق و ناوچه و گرنگیی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی فیدراڵ له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور ئاڵوگۆڕ كرا".
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو كه "له ته‌وه‌رێكی دیكه‌دا، جه‌خت له پێویستیی به‌رده‌وامبوونی ڕۆڵی یونامی له پێناو پاراستنی ئاشتی و ئاسایشی عێراق و هه‌رێمی كوردستان كرایه‌وه".
له 8ی ئایاری ئه‌مساڵدا محه‌مه‌د شیاع سودانی نامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێس سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان كرد و تیایدا داوا له یونامی كراوه كه "له به‌رواری 31ـی كانوونی یه‌كه‌می 2025 كۆتایی به ئه‌ركه‌كانتان له عێراق بهێنن و ته‌واوی دۆسییه‌كان راده‌ستی داموده‌زگاكانی حكومه‌تی عێراق بكرێته‌وه".
دواتر و له 31ی ئایاردا له‌سه‌ر داوای به‌غدا، ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی بڕیاریدا به كشانه‌وه‌ی نوێنه‌رایه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ هاوكاری عێراق (یۆنامی) كه زیاتر له 20 ساڵه له عێراق كارده‌كات.
یونامی له ماڵپه‌ڕی فه‌رمی خۆیان به‌مشێوه رووانین و كاره‌كانی له عێراق روونكردووه‌ته‌وه:
یونامی: نێرده‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ هاریكاریی عێراق (یونامی)، نێرده‌یه‌كی سیاسیی تایبه‌ته كه له ساڵی 2003 ه‌وه و له‌سه‌ر داوای حكومه‌تی عێراق به بڕیاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی ژماره 1500 دامه‌زراوه.
ئه‌ركی پێسپێردراو ی یونامی بریتییه له پێشكه‌شكردنی ڕاوێژ و هاوكاری بۆ حكومه‌تی عێراق له‌سه‌ر چه‌ندین پرسی وه‌ك به‌ره‌وپێشبردنی گفتوگۆی سیاسیی گشتگیر و ئاشته‌وایی نیشتمانی و پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن و پلاندانان بۆ سه‌رژمێریی نیشتمانی و ئاسانكاری كردن بۆ گفتوگۆی نیشتمانی له‌نێوان عێراق و دراوسێیه‌كانیدا و گه‌شه‌پێدان و پاراستنی مافه‌كانی مرۆڤ و چاكسازیی یاسایی و دادوه‌ری.
هه‌روه‌ها كاركردن له‌گه‌ڵ هاوبه‌شكارانی حكومه‌ت و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی ده‌كاته ئه‌رك بۆ هه‌ماهه‌نگیكردنی هه‌وڵه مرۆیی و گه‌شه‌پێدانییه‌كانی ئاژانس و فه‌ند و به‌رنامه تایبه‌ته‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان.
PM:10:41:18/11/2024
ئه‌م بابه‌ته 932
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت