مه‌سعود حه‌یده‌ر: هه‌میشه‌ به‌ دڵسۆزی ده‌مێنم بۆ سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی


وێستگه‌نیوز-
مه‌سعود حه‌یده‌ر دوای لابردنی له‌ پۆستی بریكاری وه‌زاره‌تی دارایی عێراق ده‌ڵێت: "هه‌میشه‌ به‌ دڵسۆزی ده‌مێنم بۆ سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی".

دوای‌ لابردنی‌ له‌ پۆسته‌كه‌ی‌، مه‌سعود حه‌یده‌ر له‌ تۆڕی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ فه‌یسبووك نووسیویه‌تی‌: "له‌ هه‌ر پێگه‌و جێگه‌یه‌ك بم.. سازشم نه‌كردووه‌و هه‌رگیز ناشیكه‌م له‌سه‌ر مه‌بادئ و بیروباوه‌ڕم".

ده‌شڵێت: "هه‌میشه‌ به‌ دڵسۆزی ده‌مێنم بۆ سه‌رۆك و مه‌رجه‌عی كوردستان سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی، باجی ئه‌وه‌ هه‌رچی بێت به‌ سه‌ربه‌رزیه‌وه‌ قبوڵی ده‌كه‌م".

هه‌فته‌ی‌ رابردوو مه‌سعود حه‌یده‌ر له‌ پۆستی بریكاری وه‌زاره‌تی دارایی عێراق لابرا و رێباز حه‌ملان راوێژكاری‌ مه‌سرور بارزانی‌ له‌ شوێنه‌كه‌ی ده‌ستبه‌كاربوو.


PM:09:03:18/11/2024


ئه‌م بابه‌ته 1700 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت