شه‌پۆلێكی به‌فر و باران به‌ڕێوه‌یه
وێستگه‌نیوز
شاره‌زایه‌كی كه‌شناسی كورد ئاشكرای كرد كه شه‌پۆلێكی به‌فر و بارانبارین به‌ڕێوه‌یه و له سبه‌ینێوه ده‌ست پێده‌كات و چه‌ند رۆژێك به‌رده‌وام ده‌بێت.
ئاراس جه‌بار شاره‌زای كه‌شناسی كورد له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "له ئه‌نجامی كاریگه‌ری نزمه‌پاڵه‌په‌ستۆی ده‌ریای ناوه‌ڕاست به شێوه‌یه‌كی لاواز بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی ھه‌رێمی كوردستان سبه‌ی دووشه‌مه 18/11/2024 ئاسمانی ھه‌رێم به زۆری ده‌گۆڕێت بۆ نیمچه ھه‌ور و ھه‌ندێك كات ھه‌وری ته‌واو".
ئه‌و شاره‌زایه ده‌ڵێت: "له‌كاته‌كانی نیوه‌رۆ به‌دواوه بارانبارین به رێژه‌ی كه‌م بۆ مامناوه‌ند له‌ناوچه‌كانی پارێزگای دھۆك و به‌تایبه‌ت ناوچه شاخاویه‌كانی ده‌ستپێده‌كات له‌گه‌ڵ بارینی به‌فر له‌سه‌ر لوتكه‌ی چیا به‌رزه‌كان".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "له كاته‌كانی ئێواره و شه‌ودا كاریگه‌رییه‌كانی به‌لاوازی درێژ ئه‌بێته‌وه بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی پارێزگای ھه‌ولێر و ئیداره‌ی سۆران و راپه‌ڕین و پارێزگای كه‌ركوك و سلێمانی و ھه‌ڵه‌بجه ئه‌گه‌ری نمه بارانی پچر پچر ئه‌بێت له‌گه‌ڵ چالاكبوونی ھه‌وره بروسكه له‌ھه‌ندێ كات و شوێندا".
ده‌شڵێت: "به‌گشتی حاڵه‌ته‌كه ناسه‌قامگیری كه‌شه به‌شێوه‌یه‌كی لاواز ده‌بێت و رێژه‌ی بارانه‌كه بۆ زۆرینه‌ی ناوچه‌كان كه‌م ئه‌بێت و ته‌نھا له‌ھه‌ندێ شوێندا بارانی به‌خوڕ ئه‌بارێت به‌شێوه‌یه‌كی دیاری نه‌كراو".
روونیشیكردووه‌ته‌وه كه "پله‌كانی گه‌رماش جێگیر ئه‌بێت و خێرای با له‌سه‌رخۆ ئه‌بێت و ئاراسته‌ی با له گۆڕاندا ئه‌بێت".
ئاراس جه‌بار راشیگه‌یاندووه كه "كاریگه‌ری ئه‌م حاڵه‌تی ناجێگیری كه‌شوھه‌وایه به لاوازی تا ئێواره‌ی رۆژی چوارشه‌مه 2024/11/20 له‌سه‌ر ناوچه‌كانمان ئه‌مێنێته‌وه و پاشان كۆتایی پێدێت".
PM:10:49:17/11/2024
ئه‌م بابه‌ته 19324
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت