بارزانی بۆچوونی له‌سه‌ر پێكهێنانی حكومه‌تی‌ نوێی‌ هه‌رێم راگه‌یاند


وێستگه‌نیوز-

سه‌رۆكی‌ پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان كه‌ حزبه‌كه‌ی‌ له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستاندا زۆرترین ده‌نگی‌ به‌ده‌ستهێناوه‌، رایگه‌یاند كه‌ "خوازیاری پێكهاتنی حكوومه‌تێكی بنكه‌فراوانین".

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 17ی‌ تشرینی‌ دووه‌می‌ 2024، مه‌سعود بارزانی‌ سه‌رۆكی‌ پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان رایگه‌یاند كه‌ "به‌شداری گه‌لی كوردستان به‌ ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو له‌ هه‌ڵبژاردن و له‌ كه‌شێكی ئارامدا سه‌ری هه‌موومانی به‌رز كرده‌وه‌".

بارزانی‌ وتی‌: "هه‌روه‌كچۆن هه‌ڵبژاردن سه‌ركه‌وتوانه‌ به‌ڕێوه‌چوو، قۆناغی پێكهێنانی حكوومه‌ت و دانوساندنی لایه‌نه‌كان به‌ سه‌ركه‌وتوویی ده‌گاته‌ ئه‌نجام".

وتیشی‌: "خوازیاری پێكهاتنی حكومه‌تێكی بنكه‌فراوانین ئه‌ویش به‌پێی ئیستحقاقی هه‌ڵبژاردن".

ئه‌م لێدوانه‌ی‌ سه‌رۆكی‌ پارتی‌ له‌ میانی‌ پێشوازیكردنی‌ له‌ مارجن كوبیاك باڵیۆزی پۆڵه‌ندا له‌ عێراق هات.

له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ خولی‌ شه‌شه‌می‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستاندا پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان زیاتر له‌ 800 هه‌زار ده‌نگی‌ به‌ده‌ست هێنا و بووه‌ براوه‌ی‌ یه‌كه‌می‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌.


PM:07:36:17/11/2024






ئه‌م بابه‌ته 2912 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت