وەزارەتی پەروەردەی هەرێم مامۆستایان و قوتابیانی ناوچەکانی مادەی 140 ئاگادار دەکاتەوە


وێستگەنیوز-

وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە نووسراوێکدا رایگەیاند، "سەرجەم مامۆستایان و فەرمانبەرانی وەزارەتی پەروەردە و قوتابییان کە خەڵکی ناوچەکانی ماددەی 140ـی دەستوورن، پشوویان دەبێت تا 23ـی تشرینی دووەمی 2024، بەمەبەستی بەشداربوونیان لە پرۆسەی سەرژمێری، هاوکات ناوەندەکانی خوێندنی نا حکوومی بە قوتابخانە نێودەوڵەتییەکانیشەوە، پێویستە تەواوی کارئاسانی بۆ مامۆستایان و فەرمانبەران و قوتابیانیان بکەن کە خەڵکی ناوچەکانی ماددەی 140ـی دەستوورن، بەمەبەستی بەشداربوونیان لە پرۆسەی سەرژمێری".

وەزارەتی پەروەردە راشیگەیاند، "هەر قوتابییەک لە ناوەندەکانی خوێندنی حکوومی و نا حکوومی بەهەموو جۆرەکانیانەوە، لەو ماوەیەی کە دەبێتە پشوو تاقیکردنەوە هەبێت، پێویستە پاش گەڕانەوە لەدوای 23ـی تشرینی دووەمی 2024ـەوە تاقیکردنەوەی بۆ ئەنجام بدرێتەوە".


PM:11:53:14/11/2024




ئه‌م بابه‌ته 588 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت