بە تۆمەتی کوشتنی هاوسەر و دوو منداڵەکەی لە سلێمانی تۆمەتبارێک دەستگیرکرا
وێستگەنیوز-
بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئۆپەراسیۆنەکانی ئاسایش، بکوژی هاوسەر و دوو منداڵەکەی ناوچەی دۆرەی بەغدای لە سلێمانی دەستگیرکرد.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایش - سلێمانی رایگەیاند، "رۆژی ٢٠٢٣/١٢/٣١ لە ناوچەی دۆرەی شاری بەغداد تۆمەتبار (مروان طالب حسن) بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە هاوسەرەکەی بەناوی (بان عبداللە حسن) و دوو منداڵی هاوسەرەکەی بەناوەکانی (ایمان) و (یونس) بەچەکی جۆری (دەمانچە)دەکوژێت و تۆمەتبار دوای رووداوەکە لەبەغدا چەند ناسنامەیەکی ساختە دروستدەکات و خۆی لەهێزە ئەمنییەکانی عێراق حەشار دەدات و دواتر بەرەو هەرێمی کوردستان هەڵدێت".
ئاماژە بەوەکراوە، "دوای بەدواداچوون و لێکۆڵینەوەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم لەسەر ڕەزامەندی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش توانیان شوێنی خۆحەشاردانی تۆمەتبار دەستنیشان بکەن".
ئاسایش ئاماژەی بەوەکرد، "بەچەند ناسنامەیەکی ساختەوە لە یەکێک لەهۆتێلەکانی شاری سلێمانی خۆی حەشاردابوو، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئۆپەراسیۆنەکانی ئاسایش لە ٢٠٢٤/١١/١٠ دەستگیرکرا، لەئێستادا پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ تۆمەتباری ڕووداوەکە کراوەتەوە لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە".
PM:08:31:14/11/2024
ئهم بابهته 604
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت