یەکگرتوو: بەشداری پێکهێنانی حکومەت ناکەین و ئۆپۆسیزیۆنێکی تۆکمە و داکۆکیکار دەبین
وێستگەنیوز-
بەرپرسی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان رایدەگەیەنێت، پێکهێنانی حکومەت بۆ پارتی و یەکێتی زۆر قورسە، ئاماژە بەوەشدەکات، خولی شەشەمی پەرلەمان دەبێت چاودێرێکی وردی حکومەت بێت.
مستەفا عەبدوڵڵا، بەرپرسی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان و کاندیدی دەرچوو بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان لەمیانەی بەشداریکردنی لە بەرنامەی تاوتوێی کەناڵی ئێن ئاڕتی راگەیاند، "بەشداری پێکهێنانی حکومەت ناکەین و لە پەرلەمانی کوردستان ئۆپۆسیزیۆنێکی تۆکمە و داکۆکیکار دەبین".
بەرپرسی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان ئاماژەی بەوەشکرد، "پێمان وایە لەنێو ئەم حکومەتەدا یەکگرتوو ناتوانێت خزمەتی هاوڵاتییان بکات".
وتیشی، "ئەگەر نەوەی نوێ بەشداری حکومەت نەکات پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت ئاسان نابێت بۆ پارتی و یەکێتی".
راشیگەیاند، "دەسەڵات لە هەرێمی کوردستان یاری بە لیستی مووچە دەکات بۆ بەرژەوەندیی کەسانی نزیکی خۆیان".
PM:07:58:14/11/2024
ئهم بابهته 584
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت