هەفتەیەک پشوو راگەیەندرا
وێستگەنیوز-
حکومەتی هەرێمی کوردستان ماوەی هەفتەیەک پشووی بۆ فەرمانبەرانی شارستانی، هێزە ئەمنییەکان و خوێندکارانی گشت قۆناغەکان کە خەڵکی ناوچەکانی مادەی 140 راگەیاند.
لە راگەیەندراوێکدا حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "لە 15 تا 23ی ئەم مانگە پشووی فەرمی دەبێت بۆ فەرمانبەرانی راژەی شارستانیی و کارمەندانی راژەی سەربازیی و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و خوێندکارانی گشت قۆناغەکان کە خەڵکی ناوچەکانی مادەی 140ن".
لە راگەیەندراوەکەدا داواش لە رێکخراوەکان، کۆمپانیاکان، دامەزراوەکانی کەرتی تایبەت کراوە، کار ئاسانی بۆ کارمەندەکانیان بکەن لە گەڕانەوە بۆ ناوچەکانی مادەی 140 بە مەبەستی بەشدارییکردن لە پرۆسەکە.
لە 20ی ئەم مانگە پرۆسەی سەرژمێریی گشتیی لە تەواوی پارێزگاکانی عێراق بەڕێوەدەچێت و ماوەی 15 رۆژ دەخایەنێت، هەروەها حکومەتی عێراق بڕیاری قەدەغەی هاتوچۆی لە رۆژانی 20 و 21ی ئەم مانگە داوە.
PM:07:20:14/11/2024
ئهم بابهته 688
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت