روونکردنەوەی شارەوانیی سلێمانی لەبارەی هەواڵێکی وێستگەنیوزەوە
وێستگەنیوز-
دوای ئەوەی ماڵپەڕی وێستگەنیوز لەسەر ریکلامێکی رۆژنامەی کوردستانی نوێ کە زمانحاڵی یەکێتی نیشتیمانی کوردستانە هەواڵێکی بڵاوکردەوە کە تێیدا هاتبوو، "ئەنجومەنی شارەوانیی سلێمانی موڵکی 28/2846 کەرتی 3 هۆمەرەکوێر فرۆشتووە و رەگەزی دارستانەکەی گۆریوە بۆ نیشتەجێ بوون"، سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی لەروونکردنەوەیەکدا رایگەیاند، "رەتیدەکەینەوە کە گردی (مامەیار) و غاباتەکەی بۆ مەبەستی پڕۆژەی بازرگانیی و تایبەت بەکاربهێندرێت".
وێستگەنیوز لە سەرچاوەیەکی تایبەت لە بەڕێوەبەرایەتیی دارستان و ژینگەی سلێمانی زانیویەتی، کە رەگەزی زەوی گردی مامەیارە لەسەر بەڕێوەبەرایەتیی دارستان نەماوە و کراوە بە موڵکی سەرۆکایەتیی شارەوانی سلێمانی.
بەپێی نووسراوەکەی شارەوانی سلێمانی بێت، ئەنجومەنی شارەوانیی سلێمانی لە کۆبوونەوەی 22ـی 10ـی 2024ـی ئاسایی خۆیدا، بریاریدا بە گۆرینی "رەگەزی موڵکی ژمارە 28/2846 کەرتی 3 هۆمەرەکوێر. بەپێی وێنەی تۆمار رەگەزەکەی دارستان (غابات) رووبەرەکەی 16 دۆنم و 17 اولک و 43 مەتر دووجا، بە خاوەنداریەتی دەگەرێتەوە بۆ شارەوانی سلێمانی. موەڵکی ناوبراو رەگەزەکەی دەگۆرێت لە دارستان (غابات) بۆ زەوی و تۆماردەبێتەوە بە ناوی سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی".
هەر لە نووسراوەکەی ئەنجومەنی شارەوانیی سلێمانیدا هاتووە، "بەکارهێنانی موڵکەکە بەپێی ماستەرپلان (نیشتەجێیە)و تەرخان دەکرێت بۆ کۆمپانیای (چۆمان) بۆ پرۆژەی نیشتەجێی (سلێمانی سیتی) کە رەزامەندی بەرێوەبەرایەتی گشتی وەبەرهێنانی سلێمانی هەیە".
PM:05:45:14/11/2024
ئهم بابهته 2036
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت