دوای فرۆشتنی گردی مامەیارە چارەنووسی ئارامگەی پیرەمێری شاعیر چی لێدێت؟
وێستگەنیوز-
دوای ئەوەی ئەمڕۆ وێستگەنیوز هەواڵی فرۆشتنی گردی مامەیارەی بڵاوکردەوە لەلایەن شارەوانی و وەبەرهێنانەوە، یەکێک لەئەندامانی بنەماڵەی پیرەمێردی شاعیر پەیوەندی بە وێستگەنیوزەوە کرد سەبارەت بە چارەنووسی ئارامگای پیرەمێردی شاعیر و گۆڕەکانی دیکە و رایگەیاند، "کە تائێستا روون نییە چی لەو پەیکەر و ئارامگای پیرەمێرد دەکرێت".
هەروەها کەسوکاری پیرەمێردی شاعیر لەرێگەی وێستگەنیوزەوە داوای روونکردنەوە لە سەرۆکایەتیی شارەوانی سلێمانییەوە دەکەن.
بەپێی ریکلامێک کە لە رۆژنامەی کوردستانی نوێ، زمانحاڵی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بڵاوبووەتەوە، تێیدا هاتووە، ئەنجوومەنی شارەوانی سلێمانی موڵکی مامەیارەی فرۆشتووە و رەگەزی دارستانەکەی گۆریوە بۆ نیشتەجێ بوون.
لە نوسراوێکدا کە لە رۆژنامەی کوردستانی نوێ کە زمانحاڵی یەکێتی نیشتیمانی کوردستانە هاتووە، ئەنجوومەنی شارەوانی سلێمانی لە کۆبوونەوەی 22ـی 10ـی 2024ـی ئاسایی خۆیدا، بریاریدا بە گۆرینی "رەگەزی موڵکی ژمارە 28/2846 کەرتی 3 هۆمەرەکوێر. بەپێی وێنەی تۆمار رەگەزەکەی دارستان (غابات) رووبەرەکەی 16 دۆنم و 17 اولک و 43 مەتر دووجا، بە خاوەنداریەتی دەگەرێتەوە بۆ شارەوانی سلێمانی. موەڵکی ناوبراو رەگەزەکەی دەگۆرێت لە دارستان (غابات) بۆ زەوی و تۆماردەبێتەوە بە ناوی سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی."
هەر لە نوسراوەکەی ئەنجوومەنی شارەوانی سلێمانیدا هاتووە، "بەکارهێنانی موڵکەکە بەپێی ماستەرپلان (نیشتەجێیە)و تەرخان دەکرێت بۆ کۆمپانیای (چۆمان) بۆ پرۆژەی نیشتەجێی (سلێمانی سیتی) کە رەزامەندی بەرێوەبەرایەتی گشتی وەبەرهێنانی سلێمانی هەیە."
بەپێی زانیارییەکانی وێستگەنیوز لە سەرچاوەیەکی تایبەتەوە، "ئەم پرۆژەیە کە وەرگیراوە، کۆمپانیای چۆمان جێبەجێی دەکات و لە بەرامبەردا 16 دۆنم دەکات بە غابات و لەگەڵ ئەوەشدا یەک ملیار دینار سەرف دەکات بۆ سەوزکردنی ئەو 16دۆنمە."
ئەمە لە کاتێکدایە، دوێنێ چوارشەممە 14ـی 11ـی 2024، شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، خانمی یەکەمی عێراق بە بۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی سلێمانی رایگەیاند، "خەفەت بۆ ئەوە دەخۆم لە چەند ساڵی داهاتوودا گۆیژە بوونی نامێنێت، من ناڵیم ئاوەدانی نەبێت، بەڵام ئایا ئەم شێوازی ئاوەدانییە لەم شارەدا دەگونجێت؟"
گردی مامەیارە یەکێکە لە شوێنە بەناوبانگەکانی مێژووی شاری سلێمانی. هەروەها لەناو خەڵکیدا بە سییەکانی شارەکە ناسراوە و ڕۆڵی گرنگی هەیە لە پاککردنەوەی هەوا و شوێنی حەوانەوە و پشوودانی هاوڵاتیان.
دەقی بریارەکەی ئەنجوومەنی شارەوانی سلێمانی کە لە رۆژنامەی کۆردستانی نوێ بڵاوبووەتەوە:
ئەنجومەنی شارەوانی سلێمانی کۆبوونەوەی یاسایی خۆی سازکرد لە رێککەوتی 22ـی 10ـی 2024، بۆ لێکۆڵێنەوەی گفتوگۆ سەبارەت بە گۆرینی رەگەزی موڵکی ژمارە 28/2846 کەرتی 3 هۆمەرەکوێر. بەپێی وێنەی تۆمار رەگەزەکەی دارستان (غابات) رووبەرەکەی 16 دۆنم و 17 اولک و 43 مەتر دووجا، بە خاوەنداریەتی دەگەرێتەوە بۆ شارەوانی سلێمانی. موەڵکی ناوبراو رەگەزەکەی دەگۆرێت لە دارستان (غابات) بۆ زەوی. تۆماردەبێتەوە بە ناوی سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی.
چالاکی بەکارهێنانی موڵکەکە بەپێی ماستەرپلان (نیشتەجێیە)و تەرخان دەکرێت بۆ کۆمپانیای (چۆمان) بۆ پرۆژەی نیشتەجێی (سلێمانی سیتی) کە رەزامەندی بەرێوەبەرایەتی گشتی وەبەرهێنانی سلێمانی هەیە بە نووسراوی ژمارە 5904 لە رێککەوتی 7ـی 10ـی 2021، بەپێی نوسراوی بەرێوەبەرایەتی دارستان و پاوانی سلێمانی. ژمارە (457) لە رێکەوتی 13ـی 5ـ 2024 رەزامەندی بەرێز وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو بە نوسراوی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو/ بەرێوەبەرایەتی گشتی باخداری و دارستان و پاوان. بە نوسراوی (3071) لە رێکەوتی 9ـی 5ـی 2024 وەرگیراوە و رەزامەندن لەسەر گۆرینی رەگەزی موڵکەکە. ئەنجوومەنی شارەوانی رەزامەندن بە مەرجێک پابەندبێت بە جێبەجێکردنی مەرج و رێنماییەکانی بەرێوەبەرایەتی تایبەت بە دروستکردنی دارستانەکە بەپێی ئەو بەڵیننامەیەی پێشکەشیان کراوە. هەروەها وەبەرهێنی ناوبراو، لە رێکەوتی 10ـی 10ـی 2024.
PM:04:46:14/11/2024
ئهم بابهته 3380
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت