زیندانییه هه‌ڵاتووه‌كه ده‌ستگیر كرایه‌وه
وێستگه‌نیوز-
ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم ده‌ستگیركردنه‌وه‌ی ئه‌و زیندانییه‌ی راگه‌یاند كه له كاتی گواستنه‌وه‌ی بۆ بۆ گرتووخانه‌ی گه‌رمیان هه‌ڵاتبوو.
ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "ئه‌مشه‌و ٢٠٢٤/١١/١٣ زیندانییه‌ك به‌ناوی(ح.أ.م.) كه به‌مادده‌ی (456)له هه‌ولێر زیندانی كراوبوو، له‌كاتی گواستنه‌وه‌ی له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌یه‌كی پۆلیسی گه‌رمیان بۆ گرتووخانه‌ی گه‌رمیان، له‌ناحیه‌ی زه‌ڕایه‌ن هه‌ڵات".
ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه "دوای وه‌رگرتنی فه‌رمانی دادوه‌ر به‌دواداچوون بۆ ده‌ستگیركردنی زیندانییه هه‌ڵاتووه‌كه ئه‌نجامدرا".
ده‌زگای ئاسایش ده‌ڵێت: "توانرا له‌ماوه‌ی كه‌متر له 3 كاتژمێر له‌نزیك بازگه‌ی (به‌رده سوور)ی گه‌رمیان ده‌ستگیری بكه‌ن".
پێشتر عه‌قید عه‌لی قدووری، وته‌بێژی پۆلیسی گه‌رمیان رایگه‌یاندبوو كه "زیندانییه‌كه له سنووری ناحیه‌ی زه‌ڕایه‌ن رایكردووه".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "ئه‌و زیندانییه پێشتر له زیندانی كۆیه راگیرا‌و بووه، به‌وپێیه‌ی له‌لایه‌ن پۆلیسی گه‌رمیانه‌وه داواكراو بووه، هه‌ر بۆیه مه‌فره‌زه‌یه‌كی پۆلیسی كۆیه هێناویانه‌ته سلێمانی و له‌وێ راده‌ستی مه‌فره‌زه‌كانی ئێمه‌یان كردووه و له رێگادا رایكردووه.
وته‌بێژی پۆلیسی گه‌رمیان راشیگه‌یاند كه "زیندانییه‌كه به تۆمه‌تی فێڵكردن ده‌ستگیركراوه".
PM:11:33:13/11/2024
ئه‌م بابه‌ته 2332
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت