روونكردنه‌وه له‌سه‌ر هۆكاری كۆنه‌بوونه‌وه‌ی سودانی و لاهور شێخ جه‌نگی ده‌درێت
وێستگه‌نیوز-
نوسینگه‌ی رۆژنامه‌وانیی لاهور شێخ جه‌نگی سه‌رۆكی به‌ره‌ی گه‌ل رایگه‌یاند كه به هۆی هه‌ندێك هه‌ڵوێستی پێشووتریه‌وه، دیداری سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ره‌تكراوه‌ته‌وه.
نووسینگه‌ی رۆژنامه‌وانیی لاهور شێخ جه‌نگی له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا كه ئاراسته‌ی رای گشتی كردووه، ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه "له میانی سه‌ردانی محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بۆ هه‌رێمی كوردستان، له لایه‌ن نووسینگه‌كه‌یانه‌وه په‌یوه‌ندی كراوه به نوسینگه‌كه‌مانه‌وه و، داوا كراوه وه‌ك هه‌موو لایه‌نه‌كانی دیكه دیدارێك له نێوان سه‌رۆك وه‌زیران و لاهور شیخ جه‌نگی ساز بكرێت".
راگه‌یه‌ندراوه‌كه ده‌ڵێت: "به‌ڵام لاهور شێخ جه‌نگی به هۆی هه‌ندێك هه‌ڵوێستی پێشووتری سه‌رۆك وه‌زیرانه‌وه به داوای لێبوردنه‌وه، ئه‌و دیداره‌ی ڕه‌ت كردۆته‌وه".
به‌یانیی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 13ی تشرینی دووه‌می 2024 محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق گه‌شته‌كه‌ی بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌ستپێكرد، له هه‌ولێر له‌گه‌ڵ مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و عه‌لی باپیر سه‌رۆكی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری و سه‌ركرده‌ی ژماره‌یه‌ك حزب و لایه‌نی سیاسی كۆبووه‌وه.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆش محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌ڕێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی سلێمانییه‌وه گه‌یشته شاری سلێمانی و له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، شاسوار عه‌بدولواحید سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ، سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین به‌هادین ئه‌مینداری یه‌كگرتووی ئیسلامی، و عه‌لی حه‌مه‌ساڵح سه‌رۆكی ره‌وتی هه‌ڵوێست كۆبۆوه.
له سه‌رجه‌م دیداره‌كانیشیدا جه‌ختی له پێكهێنانی حكومه‌تی هه‌رێم به‌زووترین كات كردووه‌ته‌وه، سه‌ره‌ڕای باسكردنی پرسه‌كانی په‌یوه‌ست به مووچه و نه‌وت.
PM:11:11:13/11/2024
ئه‌م بابه‌ته 3236
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت