وه‌زاره‌تی پلاندانان ناوی‌ 19 هه‌زار كه‌سی‌ وه‌ك بژمێر راگه‌یاند


وێستگه‌نیوز-
وه‌زاره‌تی پلاندانانی هه‌رێمی كوردستان ناوی هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ فۆڕمیان پڕكردووه‌ته‌وه‌ و ده‌بنه‌ بژمێر بۆ ئه‌نجامدانی‌ پرۆسه‌ی‌ سه‌رژمێری‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان و بڕیاره‌ سبه‌ی ده‌ست به‌ راهێنان بكه‌ن.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌، 13ی تشرینی دووه‌می 2024، وه‌زاره‌تی پلاندانانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه‌ "نزیكه‌ی 61 هه‌زار ده‌رچووی زانكۆ و په‌یمانگا به‌شێوه‌ی ئۆنلاین له‌سه‌ر ئاستی پارێزگا و ئیداره‌ سه‌ربه‌خۆكان له‌ هه‌رێمی كوردستان فۆرمی بژمێریان پڕ كردبووه‌وه‌، له‌م ژماره‌یه‌ش زیاتر له‌ 19 هه‌زار ده‌رچوو ناوه‌كانیان گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌".
 

وه‌زاره‌تی پلاندانان ده‌ڵێت: "ده‌ستنیشانكردنی بژمێره‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای پێداویستی، شوێنی جوگرافی، قه‌ره‌باڵخی دانیشتووان و شوێنی نیشته‌جێبوونی خۆیان له‌سه‌ر ئاستی گه‌ڕه‌ك یان گوند بووه‌".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌ كه‌ "رێگه‌ زانستییه‌كانی (Random Selection)  و رێگه‌ی ئه‌لگۆریسمی LCG به‌كارهێنراوه‌ بۆ دیاریكردنی ناوه‌كان".
 
به‌ گوێره‌ی وه‌زاره‌تی پلاندانان، ئه‌و ناوانه‌ی كه‌ ده‌رچوون له‌سه‌ر ئاستی پارێزگا و ئیداره‌ سه‌ربه‌خۆكان به‌م شێوه‌یه‌ن:
 
له‌پارێزگای هه‌ولێر: 7 هه‌زار و 487 كارمه‌ند
ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران: هه‌زار و 180 كارمه‌ند
پارێزگای سلیمانی: 4 هه‌زار و 635 كارمه‌ند
ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی راپه‌رین: هه‌زار و 304 كارمه‌ند
ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی گه‌رمیان: 869 كارمه‌ند
پارێزگای دهۆك: دوو هه‌زار و 906 كارمه‌ند
ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی زاخۆ: 706 كارمه‌ند
 
بۆ بینینی‌ ناوه‌كان كلیك لێره‌ بكه‌:
 
هاوكات وه‌زاره‌تی پلاندانان داوا له‌و كارمه‌ندانه‌ ده‌كات كه‌ ناوه‌كانیان گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌، "ده‌ستبه‌جێ په‌یوه‌ندی به‌ شوێنه‌كانیان بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له‌ كاتی دیاریكراودا له‌ هۆڵه‌كانی راهێنان ئاماده‌بن، له‌ ئه‌گه‌ری ئاماده‌نه‌بوون له‌كاتی دیاریكراودا ئه‌وا شوێنه‌كانیان به‌ده‌رچوویه‌كی دیكه‌ پر ده‌كرێته‌وه‌."
 

بڕیاره‌ له‌ 20-11-2024 سه‌رژمێریی گشتی له‌ عێراق و هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجام بدرێت.


PM:09:51:13/11/2024


ئه‌م بابه‌ته 2952 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت