ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی سودانی له‌گه‌ڵ عه‌لی باپیر راگه‌یه‌ندرا
وێستگه‌نیوز-
راگه‌یاندنی مه‌كته‌بی عه‌لی باپیر رایگه‌یاند كه سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق داوای له كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی كوردستان كردووه كه به بڕیاری بایكۆتی په‌رله‌ماندا بچنه‌وه و، به‌شداریی په‌رله‌مان بكه‌ن، به‌ڵام ناوبراو ره‌تیكرده‌وه.
راگه‌یاندنی مه‌كته‌بی سه‌رۆكی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "پاش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 13 / 11 / 2024، عه‌لی باپیر سه‌رۆكی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری، به ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی باڵا، پێشوازیی كرد له محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێڕاقی فیدراڵ".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه كه "پاش به‌خێرهێنانی سه‌رۆك وه‌زیران له‌لایه‌ن سه‌رۆكی كۆمه‌ڵی دادگه‌رییه‌وه، محه‌مه‌د شیاع سودانی ئاماژه‌ی به بارودۆخی ئاڵۆزی ناوچه‌كه و ڕۆڵی عێڕاق تێیدا دا، كه عێڕاق وڵاتێكی كاریگه‌ره له ناوچه‌كه‌دا. پاشان باسی پلانی كاری حكومه‌ته‌كه‌ی كرد له خزمه‌ت به هاوڵاتیانی عێڕاق به هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه. ئه‌وه‌شی خسته ڕوو كه چاوه‌ڕوانییمان له وڵاتانی عه‌ره‌بیی و ئیسلامیی هه‌بوو له كاره‌ساتی غه‌ززه و فه‌ڵه‌ستین ڕۆڵی سه‌یركه‌ر نه‌بینن و، بۆ ئه‌وه‌ش پێشنیارمان كرد ده‌وڵه‌تانی عه‌ره‌بیی و ئیسلامیی كۆببنه‌وه".
له به‌رامبه‌ردا عه‌لی باپیر سه‌رۆكی كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی كوردستان سوپاسی سه‌ردانه‌كه‌ی كرد و، به ناوی كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی كوردستان سه‌ردانه‌كه‌ی به‌رز نرخاند. سوپاسی كار و پڕۆژه‌كانی كرد له عێڕاق كه خزمه‌ت به هاوڵاتیان ده‌كات و، له‌م ڕووه‌وه كاره‌كانیان جێگه‌ی ڕێزه.
تایبه‌ت به هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستانیش، عه‌لی باپیر ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه "ئه‌گه‌رچی ئێمه هیوای زۆرمان هه‌ڵچنی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره پاك ده‌بێ. چونكه كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێڕاق سه‌رپه‌رشتیی ده‌كات و، خه‌ڵكمان هان دا كه بچنه به‌رده‌م سندوقه‌كانی ده‌نگدان و، هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كان ڕۆڵیان هه‌بوو، ئه‌وه‌ش وای كرد ڕێژه‌ی ده‌نگدان به‌رزبێته‌وه. به‌ڵام به‌داخه‌وه كه ئه‌نجامه‌كان ئاشكرا بوون، جێگه‌ی سه‌رسوڕمان بوو كه پێچه‌وانه‌ی چاوه‌ڕوانییه‌كانی ئێمه و خه‌ڵكێكی دیكه بوو و، كۆمه‌ڵ تیایدا به ئامانج گیرابوو. له به‌رامبه‌ردا سكاڵامان پێشكه‌ش كرد و، تانه‌مان له ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كه دا و، بڕیارمان دا دان به شه‌رعیه‌تی ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا نه‌نێین و، نوێنه‌رانمان به‌شداری په‌رله‌مان نه‌كه‌ن".
تایبه‌ت به كێشه و گرفته‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدایش، سه‌رۆكی كۆمه‌ڵ ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه "هیوادارین ناته‌باییه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێن و، له‌سه‌ر حیسابی خه‌ڵكی ڕه‌ش و ڕووتی هه‌رێمی كوردستان نه‌بێت و، هه‌ر چی بابه‌تی مووچه‌شه، ئێمه پێشوازیی له بڕیاری دادگای فیدراڵیی ده‌كه‌ین بۆ ته‌وتینی مووچه".
تایبه‌ت به شه‌ڕی كاره‌ساتباری غه‌ززه و فه‌ڵه‌ستین له‌گه‌ڵ قه‌واره‌ی زایۆنی، سه‌رۆكی كۆمه‌ڵ نیگه‌رانیی خۆی ده‌ربڕی له به‌رامبه‌ر بێده‌نگیی جیهان و وڵاتانی عه‌ره‌بیی و ئیسلامیی له ئاست ئه‌و سته‌مه‌ی له هاوڵاتیانی غه‌ززه و فه‌ڵه‌ستین ده‌كرێت.
مه‌كته‌بی راگه‌یاندنی عه‌لی باپیر راشیگه‌یاند كه "سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران خوازیار بوو له سه‌رۆكی كۆمه‌ڵ كه به بڕیاری بایكۆتی په‌رله‌ماندا بچنه‌وه و، به‌شداریی په‌رله‌مان بكه‌ن. له به‌رامبه‌ردا سه‌رۆكی كۆمه‌ڵ سوپاسی پێشنیاره‌كه‌ی به‌ڕێزیانی كرد و، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه كۆمه‌ڵ له‌سه‌ر بڕیاره‌كه‌ی خۆیه‌تی".
PM:04:24:13/11/2024
ئه‌م بابه‌ته 3232
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت