محەممەد شیاع سوودانی گەیشتە هەولێر
وێستگەنیوز_
محەممەد شیاع سوودانی گەیشتە هەولێر و لە ئێستادا لە فرۆکەخانەی هەولێر فرۆکەکەی دەنیشێتەوە و لە لایەن بەرپرسانی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە.
دوای گەیشتنی بۆ هەولێر، بڕیارە محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، کاتژمێر 10:30 لە سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆببێتەوە.
بەپێی رێککارەکان، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە رێوڕەسمێکدا پێشوازی لە سەرۆکوەزیرانی عێراق دەکات، دواتر کۆدەبنەوە و پرسە پەیوەندیدارەکان تاوتوێ دەکەن.
دوای ئەو کۆبوونەوەیە، بڕیارە سوودانی لەگەڵ مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستانیش کۆببێتەوە.
هەروەها لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە؛ و لە سلێمانی لەگەڵ بافل تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ کۆدەبێتەوە.
AM:09:02:13/11/2024
ئهم بابهته 512
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت