ئەمرۆ سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ تاوتوێکردنی سێ پرس دەگاتە هەرێمی کوردستان


وێستگەنیوز_

سەرۆک وەزیرانی عێراق بەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە سەردانی هەولێر دەکات و دواتریش سلێمانی. و لە کۆبوونەوەیدا لەگەڵ بەرپرسانی باڵای کوردستان، پرسی هەناردەکردنەوەی نەوت، پێکهێنانی کابینەی دەیەم، سەرژمێری، بوودجە و مووچە تاوتوێ دەکات.

سەردانەکەی سودانی بۆ هەرێمی کوردستان هاوکاتە لەگەڵ نزیکبوونەوەی وادەی سەرژمێریی گشتی لە عێراق.

هەرێمی کوردستان، ژمارەیەک داواکاری و سەرنجی لەسەر پرۆسەکە هەیە و ترسی هەیە سەرژمێریی گشتی کاریگەریی لەسەر ناوچەدابڕێندراوەکان هەبێت، لەکاتێکدا بەغداد زیاد لە جارێک دووپاتیکردووەتەوە ئەنجامدانی پرۆسەکە تەنیا بۆ بواری گەشەپێدانە و هیچ کاریگەییەکی دیکەی سیاسی و نەتەوەیی نابێت.

یەکێکی دیکە لەو پرسانەی دەبنە تەوەری کۆبوونەوەکانی سوودانی لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی کوردستان، پرسی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستانە، پاشئەوەی هەفتەی رابردوو ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق رەزامەندیی پیشاندا دەست بە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان بکرێت، بڕیاریشیدا تێچووى بەرهەمهێنانەکەى بۆ 16 دۆلار زیاد بکات.

هاوکات، "پەلەکردن لە پێکهێنانی حکومەتی نوێی هەرێمی کوردستان، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەی سەرۆک وەزیرانی عێراق و بەرپرسانی کورد" دەبێت.


AM:08:46:13/11/2024


ئه‌م بابه‌ته 528 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت