نێچیرڤان بارزانی بۆ سەرۆکی ئازەربایجان: سوپاس بۆ ميوانداريكردنى سه‌ركه‌وتووانه و ڕێكوپێكى كۆنگره‌كه‌


وێستگەنیوز_

نێچيرڤان بارزانى، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەچوارچێوەی بەشداریی کردنی لە ڕێوڕه‌سمى كردنه‌وه‌ى كاره‌كانى كۆنگره‌ى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان بۆ گۆڕانى ئاووهه‌وا (COP29)دا، لەگەڵ ژماره‌يه‌ك له‌ سه‌رۆك و سه‌ركرده‌ى وڵاتان بەیەک گەیشت و کۆبووەوە.

پاش ئه‌وه‌ى دوێنێ نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، لەسەر بانگهێشتى فه‌رميى  ئيلهام ئه‌ليێڤ سه‌رۆكى ئازه‌ربايجان گه‌يشته‌ باكوى پايته‌ختى وڵاته‌كه‌، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 12ـی تشرینی دووەمی 2024، به‌شداريى  ڕێوڕه‌سمى كردنه‌وه‌ى كاره‌كانى كۆنگره‌ى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان بۆ گۆڕانى ئاووهه‌وا (COP29)دا كرد.

نێچيرڤان بارزانى، چاوى به‌ ژماره‌يه‌ك له‌ سه‌رۆك و سه‌ركرده‌ى وڵاتان كه‌وت كه‌ له‌ كۆنگره‌كه‌دا به‌شدارن، كاره‌كانى COP29 تا 22ى ئه‌م مانگه‌ به‌رده‌وام ده‌بن و تيايدا وڵاتانى به‌شدار ده‌رباره‌ى چۆنيه‌تيى پاراستنى گۆى زه‌وى له‌ كاريگه‌رييه‌كانى گۆڕانى ئاووهه‌وا و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى مه‌ترسييه‌كانى، ده‌كۆڵنه‌وه‌.

لە پاشاندا، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌ په‌يامێكدا له‌ تۆڕى کۆمەڵەیەتی ئێكس، سوپاسى سه‌رۆكى ئازه‌ربايجانى كرد بۆ بانگهێشته‌كه‌ى‌؛ و پيرۆزبايى له‌ حكومه‌ت و گه‌لى ئازه‌ربايجان كرد بۆ ميوانداريكردنى سه‌ركه‌وتووانه و ڕێكوپێكى كۆنگره‌كه‌.


PM:10:36:12/11/2024


ئه‌م بابه‌ته 868 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت