کەشناسی: زۆرترین بارانبارین لە ناوچەی مێرگەسۆر بووە و 31 ملیمەتر باریوە


وێستگەنیوز_

کەشناسیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، لە دوێنێوە زۆرترین بڕی باران لە ناوچەی مێرگەسۆر لە پارێزگای هەولێر باریوە کە 31 ملیمەتر بووە.
 
ئەمڕۆ سێشەممە 12 تشرینی دووەمی 2024، کەشناسیی هەرێمی کوردستان لەبارەی کەشوهەوای سبەی رایگەیاند، "ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەکانیش نیمچە هەور دەبێت". 
 
هاوکات محەممەد کەمال، شارەزای کەشناسی رایگەیاند، "به‌هۆی مانه‌وه‌ی شێیه‌كی زۆر درەنگانی ئەمشەو تاوەکو کاتژمێر 06:00 بەیانی رۆژی چوارشەممە ته‌مومژ ناوچه‌كانی ئیداره‌ی گه‌رمیان و پارێزگاکانی هه‌ڵه‌بجه‌ و سلێمانی و ده‌شتی هه‌ولێر ده‌گرێته‌وه‌ و ئاستی بینین كه‌م ده‌بێته‌وه‌.


PM:10:18:12/11/2024


ئه‌م بابه‌ته 540 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت