كچه‌ خوێندكارێك خنكا


وێستگه‌نیوز، شاهین فوئاد-
كچه‌ خوێندكارێكی‌ ته‌مه‌ن 16 ساڵ‌ له‌ كارتی‌ كاركردندا ده‌كه‌وێته‌ زێی بچوك و به‌هۆیه‌وه‌ ده‌خنكێت، تا ئێستاش ته‌رمه‌كه‌ی‌ ده‌رنه‌هێنراوه‌ته‌وه‌ و گه‌ڕان به‌دوای‌ ته‌رمه‌كه‌یدا به‌رده‌وامه‌.


سۆران موباره‌ك لێپرسراوی بنكه‌ی تیمی غه‌واصی ته‌ق ته‌ق به‌ وێستگه‌نیوزی وت كه‌ "كاتژمێر 1ی‌ نیوه‌ڕۆی‌ ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ هاوڵاتیه‌ك له‌ له‌كاتی كاركردن له‌ كشتوكاڵدا له‌ نزیك زێی بچوك كه‌وتووه‌ته‌ ناو ئاو و خنكاوه‌".

لێپرسراوی بنكه‌ی تیمی غه‌واصی ته‌ق ته‌ق ده‌ڵێت: "تیمه‌كانمان له‌ كاتژمێر 2 ئاگادار كراونه‌ته‌وه‌ و گه‌ڕان به‌ شوێنی ته‌رمه‌كه‌ تا ئێستا به‌رده‌وامه‌".

ئه‌وه‌شی‌ خسته‌ڕوو كه‌ "خنكاوه‌كه‌ كچێكی ته‌مه‌ن 16 ساڵه‌ به‌ ناوی لاڤه‌ سه‌دره‌دین عیزه‌ت".

سۆران موباره‌ك راشیگه‌یاند كه‌ كچه‌ خنكاوه‌كه‌ دانیشتوی قه‌زای ته‌ق ته‌قن و پیشه‌ی‌ خوێندكاره‌.


PM:05:17:12/11/2024


ئه‌م بابه‌ته 11192 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت