داواكارییه‌ك ئاراسته‌ی‌ كه‌ركوكییه‌كانی‌ نیشته‌جێی‌ شاره‌كانی‌ هه‌رێم ده‌كرێت


وێستگه‌نیوز-
نوسینگه‌ی كه‌ركوكی ده‌سته‌ی گشتی ناوچه‌ كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان داوا له‌ كه‌ركوكییه‌كانی‌ نیشته‌جێی‌ شاره‌كانی‌ هه‌رێم ده‌كات ئه‌وانه‌ی‌ تا ئێستا ناوی‌ خۆیان تۆمار نه‌كردووه‌ له‌ قۆناغی یه‌كه‌می سه‌رژمێری (گه‌مارۆسازی و ژماره‌دانان)،  رۆژانی‌ 16، 17، 18 و 19 كۆتا ده‌رفه‌ته‌ به‌ڵگه‌نامه‌ فه‌رمیه‌كانتان ڕه‌وانه‌ی ئه‌و شوێنه‌ بكه‌ن كه‌ ئه‌یانه‌وێ ناویانی لێ تۆمار بكه‌ن.

نوسینگه‌ی كه‌ركوكی ده‌سته‌ی گشتی ناوچه‌ كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یه‌ندراوێكی‌ ده‌رباره‌ی‌ دواین پێشهات له‌باره‌ی سه‌رژمێری گشتی عێراق بڵاوكرده‌وه‌ و تیایدا ئه‌و كه‌ركوكییانه‌ ئاگادار ده‌كاته‌وه‌ كه‌ نیشته‌جێی‌ شاره‌كانی‌ هه‌رێمن.

نوسینگه‌ی كه‌ركوكی ده‌سته‌ی گشتی ناوچه‌ كوردستانیه‌كان ده‌ڵێت: "له‌ قۆناغی دووه‌م لیژنه‌ گه‌ڕۆكه‌كان له‌ ڕۆژانی (16، 17، 18 و 19)ی ئه‌م مانگه‌ سه‌ردانی ماڵه‌كان ئه‌كه‌ن به‌ مه‌به‌ستی تۆماركردنی ناوی ئه‌ندامانی خێزان ئه‌مه‌ دواین ده‌رفه‌ته‌ بۆ تۆی كه‌ركوكی".
ده‌شڵێت: "بۆیه‌ پێویسته‌ سه‌رجه‌م به‌ڵگه‌نامه‌ فه‌رمیه‌كانی ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ت له‌و ماڵه‌ دانێی كه‌ بژمێره‌كان سه‌ردانی ئه‌كه‌ن".
جه‌ختیش له‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌ كه‌ "باشترین بژارده‌ بۆ دووپاتكردنه‌وه‌ی كه‌ركوكی بوونت ئه‌وه‌یه‌ خۆت و ته‌واوی خانه‌واده‌كه‌ت له‌ كه‌ركوك ناوتان تۆماربكه‌ن".

نوسینگه‌كه‌ تكا له‌ كه‌ركوكییه‌كان ده‌كات "به‌ زووترین كات پێویسته‌ له‌ ماوه‌ی ئه‌و چه‌ند ڕۆژه‌ كه‌ كۆتا ده‌رفه‌ته‌ به‌ڵگه‌نامه‌ فه‌رمیه‌كانتان ڕه‌وانه‌ی ئه‌و شوێنه‌ بكه‌ن كه‌ ئه‌تانه‌وێ ناوتانی لێ تۆمار بكه‌ن".

ئه‌مه‌ش ده‌قی‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یه‌:

به‌ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان

دواین پێشهات له‌باره‌ی سه‌رژمێری گشتی عێراق

ئاگادارییه‌ك بۆ ئه‌و كه‌ركوكیانه‌ی له‌ ده‌ره‌وه‌ی سنوری پارێزگای كه‌ركوكن ئه‌گه‌ر ناوت تۆماركردووه‌ یان تا ئێستا ناوت تۆمار نه‌كردووه‌ له‌ قۆناغی یه‌كه‌می سه‌رژمێری (گه‌مارۆسازی و ژماره‌دانان).

له‌ قۆناغی دووه‌م لیژنه‌ گه‌ڕۆكه‌كان له‌ ڕۆژانی (١٦٫١٧٫١٨٫١٩)ی ئه‌م مانگه‌ سه‌ردانی ماڵه‌كان ئه‌كه‌ن به‌ مه‌به‌ستی تۆماركردنی ناوی ئه‌ندامانی خێزان ئه‌مه‌ دواین ده‌رفه‌ته‌ بۆ تۆی كه‌ركوكی، بۆیه‌ پێویسته‌ سه‌رجه‌م به‌ڵگه‌نامه‌ فه‌رمیه‌كانی ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ت له‌و ماڵه‌ دانێی كه‌ بژمێره‌كان سه‌ردانی ئه‌كه‌ن.

وه‌ هه‌روه‌ها له‌ دواین كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق خۆشبه‌ختانه‌ ئه‌و بڕیاره‌ دراوه‌ كه‌ سه‌رژمێری ۱۹٥۷ بنه‌مایه‌ له‌ ته‌واوی سنوری ناوچه‌ كوردستانیه‌كان به‌ڵام باشترین بژارده‌ بۆ دووپاتكردنه‌وه‌ی كه‌ركوكی بوونت ئه‌وه‌یه‌ خۆت و ته‌واوی خانه‌واده‌كه‌ت له‌ كه‌ركوك ناوتان تۆماربكه‌ن بۆیه‌ تكا ئه‌كه‌ین به‌ زووترین كات پێویسته‌ له‌ ماوه‌ی ئه‌و چه‌ند ڕۆژه‌ كه‌ كۆتا ده‌رفه‌ته‌ به‌ڵگه‌نامه‌ فه‌رمیه‌كانتان ڕه‌وانه‌ی ئه‌و شوێنه‌ بكه‌ن كه‌ ئه‌تانه‌وێ ناوتانی لێ تۆمار بكه‌ن.

له‌ كۆتایدا به‌ئومێدین سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو كه‌موكوڕییه‌ی كه‌ هه‌یه‌ وه‌كو گه‌لی كورد به‌ كه‌مترین زیان لێی ده‌ربازبین ئه‌وه‌ش ئه‌سته‌ به‌داخه‌وه‌.

نوسینگه‌ی كه‌ركوكی ده‌سته‌ی گشتی ناوچه‌ كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان


PM:04:47:12/11/2024


ئه‌م بابه‌ته 2756 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت